بابهت: دایکێکی چاک
رۆژێک کابرایەکی دەشتەکی بەکورەکانی ووت : وڵڵاهی من چاکەم لەگەڵ ئێوەدا کردووە لە پێش ئەوەدا کە لە دایک ببن و ئاوا بچوك و گەورە ببن ...
ووتیان: ئێمە دەزانین تۆ بەبچوکی و گەورەیی چاکەت لەگەڵ ئێمە کردووە ، ئەی چۆن چاکەت لەگەڵ کردووین پێش ئەوەی لە دایك بین ؟؟؟ ووتی: دایکێکی چاکم بۆ هەلبژاردوون کە ئێوە ئاگادار نەبوون !! ...
هەربۆیە پێویستە کەتۆ کەسێک هەڵەبژێریت وەك هاوسەری ژیانت پێویستە رەچاوی ئەوەش بکەی رۆژێك ئەبێت بە دایکی منداڵەکانت
