1

بابه‌ت: شۆربای سەوزەوات

پێویستی یەكانی:-

یەك مریشك, یەك پارچە لاكێشە لەئاوی مریشكی ووشك‌كراوە واتە (دجاج ماجی), (2 - 3) دانە لە گوێزەر, (2 - 3) دانە لە كولەكە, (2 - 3) دانە لە پەتاتە, (1 - 2) دانە تەماتە, (1) سەلك پیاز, (1) پەرداخ بازالیا بەتازەیی بێت یان ناو فرێزەر, (1 - 2) كەوچكی چێشتی گەورە لە زەیتی نەباتی یان ڕۆن, (1 - 2) كەوچكی زەڵاتەی بچوك لە بیبەری ڕەشی هاڕاو یان كەمتر, (2 - 3) دەنك هێل و خوێ بە پێ‌ی پێویست.

تێبینی: ئەم كەرەستانە بۆ (5 - 6) كەس ئامادە دەكرێت وە هەر خوشكێك بیەوێت كەمتر ئامادە بكات دەتوانێت كەرەستەكان كەمتر بكاتەوە, وە كاتی ئامادەكردنی ماوەی (30 - 35)  دەقە دەبێت, ماوەی پێگەیشتنی یەك سەعات تا سەعات و نیوێك دەبێت.

ئامادەكردنی:

1- یەكەم جار مریشكەكە جوان پاك دەكرێت‌و دەشۆرێتەوە بە ئاوی سارد, وە پاشان چەرمەكەی لێ دەكرێتەوەو پارچە پارچە دەكرێت.

2- سەلكە پیازەكە پاك دەكرێت‌و دەشۆرێتەوە, پاشان كەرت دەكرێت بە كەرتی گەورە.

3- پاشان ئەو بەشە ڕۆنە یان ئەو زەیتەی كە دامان نابو دەكرێتە ناو مەنجەلێكەوەو دەخرێتە سەر ئاگر, وە پیازە وورد كراوەكەی تێ دەكرێت‌و جوان سور دەكرێتەوە تا ڕەنگی مەیلەو زەرد دەبێت.

4- پاشان ئەو مریشكەی كە چاكمان كردبوو دەكرێتە ناو مەنجەڵەكەوەو لەگەڵ پیازەكە تێك دەدرێت بۆ ماوەی (10) دەقە.

5- هەندێك ئاو دەكرێتە ناو مەنجەڵەكەوە بە جێ دەهێڵرێت تا كەمێك مریشكەكە دەكوڵێت.

6- لەم ماوەیەدا ئەو بەشە سەوزەیە‌ی دامان نابو لە كولەكەو پەتاتە پاكراوەكە دەشۆرێتەوەو پارچە پارچە دەكرێت, وە بەشە بەزالیاكەشی تێكەڵ دەكرێت‌و ئەمانە هەمووی دەكرێتە ناو مەنجەڵەكەوە.

7- دوا جار خوێ‌و بیبەرە ڕەشەكەو دەنكە هێلەكان‌و پارچە ئاوی مریشكەكە واتە (دجاج ماجی) هەمووی تێكەڵ بە شۆرباكە دەكرێت‌و سەری دەنرێتەوە بۆ ماوەی (1) سەعات لەسەر ئاگر دەبێت. پاشان پێش كەش دەكرێت.

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی

2

وه‌ڵام: شۆربای سەوزەوات

ده ست خوش

I love you
:kiss:

3

وه‌ڵام: شۆربای سەوزەوات

thanx for you:sharmn:

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی

4

وه‌ڵام: شۆربای سەوزەوات

ده ست خۆش .........

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

5

وه‌ڵام: شۆربای سەوزەوات

[size=16]ده ست خۆش سةركةوتوو بيت [/size]

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

6

وه‌ڵام: شۆربای سەوزەوات

سوپاس ئەزیزی منن

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی