بابهت: داهێنانێكی مەزن....
سڵاو....
مۆبایلی ئای فۆن نوێترین و پڕ تەكنەلۆژی ترین مۆبایلە لە جیهاندا، ئەو مۆبایلە لەمسییە و زۆربەی پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەر دەخوێنێتەوە. لەم رۆژانەدا كوڕێكی 9 ساڵەی ژاپۆنی بە سوود وەرگرتن لە پرۆگرامی پاسكال توانی پرۆگرامێك بۆ ئەو مۆبایلە دابێنێ كە بە هزری پسپۆرانی بواری داهێنانی تەكنەلۆژیادا نەدەهات. بەهۆی داهێنانە نوێیەكەی ئەو منداڵە بەكارهێنەر دەتوانێ بە پەنجەكانی دەست هەر نیگارێكی پێخۆشبوو بیكێشێتەوە. بۆ سڕینەوەشی تەنیا ئەوەندە بەسە كە مۆبایلەكە بجوڵێنێ و ئیدی نیگارەكە دەسڕێتەوە. پرۆگرامەكە ناوی Doodle kids كە بە قسەی ئەو منداڵە بۆ خوشكەكانی خۆی كە بچووكن دروستی كردووە. بەپێی قسەی دایك و باوكی منداڵەكە، ئەو منداڵە لە تەمەنی 7 ساڵییەوە خەریكی پرۆگرام نووسینە.
کاتتان شاد....

