1

بابه‌ت: دەروناسان بەكێ‌ دەڵێن تەندروست

دەروونناسان بەكێ‌ دەڵێن تەندروست؟

  http://genderkurd.net/Wenekan/daroni131.jpg

و/ راژان ئیسماعیل
لەروانگەی‌ دەروونناسانەوە ، مەبەست لەقوتابخانەكان، سومبولی‌ بیركردنەوەی‌تایبەتەو پاساودەری‌ رەفتاری‌ مرۆڤە بە واتاو هەڵسەنگاندنی‌ تایبەتی‌ خۆی‌. دەروونشیكاری‌‌و مرۆڤ گەرایی‌‌و رەفتارگەرایی‌ لەقوتابخانەكانن‌و سێ‌ هێڵی‌ سەرەكی‌ دەروونناسی‌ سەردەم پێدەهێنن.
تەندروستی‌ دەروونی‌ لەروانگەی‌ مامۆستاو قوتابخانەكانی‌ دەروونناسی‌:
هەرچەند زۆركەس لەدابینكردنی‌ قوتابخانەی‌ دەروونشیكاری‌ رۆڵیان هەبووە، بەڵام فرۆید بەباوك‌و بنیاتنەری‌ ئەو قوتابخانەیە دەناسێن.
فرۆید‌و هاوبیرەكانی‌ قوتابخانەكەی‌ هەوڵیان داوە، گەشەكردنی‌ مرۆڤ بەگوێرەی‌ ئەو رووداوانەی‌ لەمنداڵییەوە بەتاك روویداوە، لێی‌ وردببنەوەو شی‌ بكەنەوە.
بەپێی‌ ئەو قوتابخانەیە، مرۆڤ بەگوێرەی‌ پاڵنەرە دەروونییەكانی‌ حەزە سەركوتكراوەكان یا نەستی‌ خۆیان هەڵسوكەوت دەكەن.
فرۆید لەسەر ئەو باوەڕەیە كەسایەتی‌ مرۆڤ لەسێ‌ بنەمای‌: ناخ، من‌و منی‌ باڵا.
ناخ، تەنها بنەمایەكی‌ سروشتی‌ كەسایەتییە كە لەكاتی‌ لەدایكبووندا دروست دەبێت‌و بەسەرچاوەی‌ هەموو هێزە سروشتییەكانی‌ مرۆڤ دەژمێردرێت‌و پەیڕەوی‌ دەكات لەبنەمای‌ بەدەستهێنانی‌ چێژ.
(ناخ) بەشێوەی‌ لەپڕ‌و نالۆژیكی‌‌و ناهۆشیارانە دەجووڵێتەوەو لەرووبەرووبوونەوە لەگەڵ راستیدا هاوسەنگ دەبێ‌‌و دووەمین بەشی‌ كەسایەتی‌ واتا (من) پێكدەهێنێت. (من) بەواتای‌ كەڵك وەرگرتنە لەبیركردنەوەی‌ عاقڵانەو لۆژیكی‌‌و جێبەجێكردنی‌ خواستەكانی‌ ناخ بەگوێرەی‌ بارودۆخی‌ زەمەن‌و شوێن. من لەبنەمای‌ راستی‌ پەیڕەوی‌ دەكات‌و لەرێسا كۆمەڵایەتییەكان بێ‌ ئاگایە.
بەشێك لە من لەرووبەرووبوونەوە لەگەڵ سنورە كۆمەڵایەتییەكان دەگۆڕدرێت بۆ (منی‌ باڵا) منی‌ باڵا هەمان بكەو مەكەی‌ باوك‌و دایك‌و مامۆستاو گەورەترەكانە لەكۆمەڵگەدا. لەنێوان ئەو سێ‌ كەسایەتییە، كاری‌ (من) لە هەموویان دژوارترە، چونكە دەبێ‌ لەنێوان داواكارییەكانی‌ ناخ‌و سنووری‌ ژینگەو كۆمەڵایەتیی‌ هاوسەنگی دابین بكات.
لەروانگەی‌ دەروونشیكارەكانەوە، كاتێك تەندروستی‌ دەروونی‌ گەرەنتی‌ دەكرێت كە (من) لەگەڵ راستیدا پێكەوە كۆك بن‌و رەفتارە لەناكاوەكانی‌ ناخ كۆنتڕ‌وۆڵ بكرێت تاكو تاكیش بتوانێ‌ لەنێوان سێ‌ بنەمای‌ كەسایەتی‌ واتا (ناخ) و (من)‌و (منی‌ باڵا) هاوسەنگی‌ دروست بكات. لەمڕوەوە ئەگەر لەنێوان ئەو سێ‌ بەشە كەسایەتییە ناكۆكی‌ پێكبێت، تاك هەست بەلێكترازان دەكات‌و بۆ پاراستنی‌ خۆی‌ هەندێ‌ ئامێر دابین دەكات‌و پێیان دەوترێت میكانیزمی‌ بەرگری‌.

یەكێكی‌ تر لەقوتابخانەكانی‌ دەرووناسی‌، مرۆڤ گەراییە. ئەم قوتابخانەیە بەپێچەوانەی‌ دەروونشیكاری‌ قبوڵ ناكات رەفتاری‌ مرۆڤ بەشێوەی‌ ناچار بوون ‌و بێ‌ ئیرادەیی‌ لەرێگەی‌ حەزو ئارەزووە سەركوتبووەكانی‌ دەورانی‌ منداڵیەوە بەڕێوە دەچێ‌ بەڵكو بڕوای‌ وایە مرۆڤ دەتوانێ‌ كاریگەری‌ لەسەر چارەنووسی‌ خۆی‌ دابنێت یا تەنانەت بە سەریدا زاڵ بێت، چونكە مرۆڤ ئازادە. سا، دەتوانێ‌ بەختەوەری‌‌و چارەرەشی‌ خۆی‌ بەشێوازی‌ ئازادو بەئیرادەی‌ خۆی‌ دیاری‌ بكات.
بەگوێرەی‌ روانگەی‌ مرۆڤ گەرایی‌، گرنگترین هۆكاری‌ پاڵنەری‌ مرۆڤ ئەو روانگەیەیە كە لەبارەی‌ خۆی‌‌و دنیای‌ دەوروبەریەوە هەیە. بەناوبانگترین رێڕەوانی‌ ئەو قوتابخانەیە "كارێل راجێرز"‌و "ئابراهام مزلۆ"ن. مزلۆ لەسەر ئەو باوەڕەیە، پێویستی‌ مرۆڤ بەگوێرەی‌ بەهێزبوون بەپێنج دابەش دەبێت: ژینگەیی‌، خۆپاراستن، گرێدراوی‌‌و عەشق، متمانە بەخۆبون‌و خۆ پێشكەوتن. بەرای‌ ئەو تەندروستی‌ دەروونی‌ بەواتای‌ تێربوونی‌ پێویستەكانی‌ ئاستی‌ خوارو گەشتنە بەئاستی‌ خۆ پێشكەوتن.

یەكێكی‌ تر لەقوتابخانەكان، رەفتارگەراییە.
لایەنگەرانی‌ ئەو قوتابخانەیە لەسەر ئەو باوەڕەن تەندروستی‌ دەروونی‌ گرێدراوی‌ پاڵنەرو ژینگەی‌ تاكەو جەخت دەكاتە سەر كۆك بوونی‌ تاك لەگەڵ ژینگەدا. ئەو قوتابخانەیە بڕوای‌ وایە، رەفتاری‌ نا تەندروست وەكو رەفتارەكانی‌ تر فێردەكردرێت. لەڕێرەوانی‌ ئەو قوتابخانەیە دەتوانین ئاماژە بدەینە: پاڤلۆڤ‌و ئاستۆن‌و ئەسیكنێر كە جەخت دەخەنە سەر مەرجی‌ بوونی‌ رەفتار لەسەر بەرپەرچدانەوەو بەهێزكردن. جگە لەسێ‌ قوتابخانەی‌ ناوبراو، قوتابخانەی‌ تر بوونیان هەیە‌و ئەوانەش بریتین لە ژینگەگەرایی‌‌و ناسین گەرایی‌.
لانیگرانی‌ قوتابخانەی‌ ناسین گەرایی‌، مرۆڤ وەكو ئامێر یا بوونەوەرێك لەبەرچاو ناگرن مرۆڤ وەكو شیكەرەوەیەكی‌ ناسین دەناسن. هەرچەند رەفتارگەراكان حەزیان لەخوێندنەوەی‌ ئەنجامەكانی‌ ناسین‌و فێربوونی‌ ناسین هەیە، بەڵام گرنگترین جیاوازی‌ ناسین گەرایی‌‌و رەفتارگەرایی‌ ئەوەیە كە ناسین گەرایی‌ ئاماژە دەكاتە سەر ئەنجامەكانی‌ ناسین‌و ئەوانە بەژێر بنەمای‌ رەفتار دەزانێت، لەحاڵێدا رەفتارگەرایی‌ جەخت دەكاتە سەر كاریگەری‌ پاڵنەرە ژینگەییەكان لەسەر رەفتاردا. لانیگرانی‌ قوتابخانەی‌ ژینگەگەرایی‌، رەفتارەكان لەسەر خوێندنەوەی‌ ئەندامەكان‌و خانەدەمارەی‌‌و بۆماوەییەكان هەڵدەسەنگێنن.
لەراستیدا ژینگەناسان‌و پزیشكان‌و پزیشكە دەروونییەكان لەسەر ئەو باوەڕەن، رەفتار دەتوانێ‌ لەدەزگای‌ دەماری‌ ناوەندی‌ یا لە هەندێ‌ دەمارەكانا پێكبێت. بەپێی‌ ئەو قوتابخانەیە، تەندروستی‌ دەروونی‌ كاتێك دابین دەكرێت كە ئەندامەكانی‌ جەستە بەتەندروستی‌ كار بكەن. هەر جۆرە تێكچوونێك لەسیستمی‌ دەماری‌‌و لەئەنجامی‌ باری‌ كیمیاوی‌ جەستە، تێكچوونی‌ دەروونی‌ لەگەڵدایە.

genderkurd.net

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: دەروناسان بەكێ‌ دەڵێن تەندروست

ده سخۆش .

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته