بابهت: شازی خوازبێنی.هههههه
[size=16]کچێک بە باوکی ئەڵێ بابە گیان کوڕێکی زۆر باش ئەیەوێت بتبینێت و خوازبێنیم بکات، هیچ عەیب و عارێکی نییە و لە خانەوادەیەکی نەجیبزادەشە... باوکی ڕازی ئەبێت و کوڕەکە دێتە ماڵیان.. لەگەڵ باوکی کچەدا دائەنیشێت و بەردەوام بنێشت ئەجوێت.. باوکی پێی ئەڵێ؛ باوکەکەم بەڕاستی تۆ لە کوڕێکی مەعقول ئەچیت، بەڵام بەخوا ئەم بنێشتەی دەمتم بە دڵ نییە.. کوڕەکە ئەڵێ؛ ئاخر مامە گیان بنێشت لەدوای جگەرەوە زەرورە.. باوکەکە ئەڵێ؛ بۆ جگەره ئەکێشیت؟ ئەویش ئەڵێ؛ زۆری وا نا، زیاترێک لەو کاتانەیا جگەرە ئەکێشم کە ویسکی و شتی وا ئەخۆمەوە.. کەواتە ئەشخۆیتەوە؟! ئەرەوەڵا مامە گیان، جارجارێک کە دائەنیشین بۆ قومار چەند پێکێک ئەخۆمەوە.. کەواتە هەتیو قوماریش ئەکەیت؟! لە کوێ فێربوویت؟ وەڵا مامە گیان لە سجن فێری قوماربووم.. باوکی کچەکە پێی ئەڵێ؛ سجن!؟ لەسەر چی گیرابوویت کوڕم؟! وەڵا لەڕاستیدا چوار پێنج چەقۆم لە کابرایەک یا و مرد.. کەواته پیاوکوژیشیت، بۆ کوشتت؟ وەڵا مامە گیان دوربێت لە ڕوی تۆ کابرایه کی بێ ئه قڵ بوو بۆ خۆی، داوای کچەکەیم کرد، کەچی ئه و هیچ و پوچه ڕازی نەبوو... باوکەکەی بەپەلە ئەڵێ؛ کەواتە با فاتیحایەک بخوێنین و پیرۆزبێت[/size]
یهکجار مـشـتاقی دیداری تۆمه
لهبهر تاوانم شـین و ڕۆ ڕۆمه
تهنها به هیوای تکـاکهی تۆمه


