بابهت: بە كوردی كردنی ویندۆوز

[size=16]ئێمە زۆر جار دەبینین كە ویندۆزەكان لە بازاڕدا بەچەند زمانێك هەن و گۆڕانكاری زۆریان لەناودا كراوە هەر لە زمانەوە تاكو بچوكترین ئایكۆنیش ، زۆرجاران ئەوەندە گۆڕانكاری ووردی تێداكراوە هیچ شێوازی ویندۆزە ئەصلیەكەی بەسەرەوە نەماوە ، بۆ ئەوەی ئێوە شارەزابن و هەوڵ بدەن بۆخۆتان وینۆزەكەتان بەشێوەیەكی كەخۆتان ئارەزووتان لێ یە بگۆڕن لەم بابەتەماندا بەووردی تیشك دەخەینە سەر كاری پڕۆگرامیRestorator و دواتر گۆڕینی ویندۆز و ناساندنی ئەو فایلانەی كە دەبێت هۆی گۆڕینی زۆربەی Windows XP و وەهەروەها پاراستنیان لەناو سیدی دا ، وەكو كاتێك دەست دەكەیت بە فۆڕمات كردنی كۆمپیوتەرەكەت بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو فایلانەی كە گۆڕانكاریت تێداكردوون بەكاربخرێن .
سەرەتا دەست دەكەین بە شیكردنەوەی پڕۆگرامی Restorator كە دەتوانیت ئەم پڕۆگرامەت لە سایتی سەرەكی دا دەست بكەوێت كە ئەمەشhttp://www.bome.com/Restorator/download.html ئەم پڕۆگرامە بەكاردێت بۆ گۆڕینی زۆربەی ئەو بەنامانەی كە ( exe – dll – sys - هتد.. ) بە شێوەیەك كە لەكاتی كردنەوەی فایلەكان لەناو بەنامەكەدا ئەم بەرنامەیە بەشێوەیەكی بەش بەش كراو ناو ئەو فایلە نیشان دەدات بۆ ئاسانكاری كردن لە كاتی گۆڕانكاری تێدا كردن ، ئەم پڕۆگرامە لە شەش لیست پێكهاتووە كە كە دوو لیستیان سەرەكین و زۆر بەكاردێن لەكاتی گۆڕانكاری لە فایلەكاندا ئەوانیش لیستی ( File & Resources ) . كە بنچینەی گۆڕانكاریەكەن ، وە هەروەها شریتێك لە سەرەوەی پڕۆگرامەكەیە كە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ ئاسانكاری لەكاتی گۆڕینی فایلەكان
لیستی File
ئەم لیستە دەست دەگرێت بەسەر كردنەوە و داخستنی یاخود پاراستنی فایل و پڕۆگرامەكان ،
ئەم لیستە لەم بەشانە پێكهاتووە
1- New كە بەكاردێت بۆ كردنەوەی یون تایتلێك كە لە ڕاست خۆیەوە سێ جۆر یون تایتڵی داوە كە بەئارەزووی خومان هەڵیدەبژێرین .
2- Open بە كاردێت بۆ كردنەوەی ئەو فایلەی یان ئەو پڕۆگرامەی كە خۆمان مەبەستمانە .
3- Save بە كاردێت بۆ پاراستنی ئەو فایلەی كە كردومانەتەوە یان ئەو فایلە كە گۆڕانكاریمان تێدا كردووە .
4- Save as بە كاردێت بۆ پاراستنی ئەو فایلەی كە كردومانەتەوە یان ئەو فایلە كە گۆڕانكاریمان تێدا كردووە ، بە ناوێكی تر ، واباشە ئێمە بەم بەشە فایلەكانمان بپارێزین چوونكە هیچ كاتێك فایلە كۆنەكە یان پڕۆگرامە كۆنەكەمان لە دەست ناچێت .
5- Run بەكاردێت بەكارخستنی یاخود بینینی ئەو پڕۆگرامەی كە گۆڕانكاری تێدا دەكەیت.
6- Close بەكاردێت بۆ داخستنی ئەو فایلەی كە لەناو پڕۆگرامەكەدا كراونەوە و دەست نیشانت كردووە .
7- Close all بەكاردێت بۆ داخستنی هەموو ئەو فایلانەی كە كراونەوە .
8- Recent files هەموو ئەو فایلانەی كە لەكۆتایدا كردووتنەوە لەم بەشەدا كۆدەبنەوە بۆ ئاسانكاری لە كاتی دووبارە كردنەوەیان.
9- Exit بەكاردێت بۆ دەرچوون لە پڕۆگرامەكە.
لیستی Resources
ئەم لیستە دەست دەگرێت بەسەر گۆڕانكاری تەواو لەو فایلەی كە كردوتەوە یان ئەو فایلەی مەبەستتە ، كە دەتوانی ئەم لیستە بەكاربهێنیت تەنها بە كردنی كلیكێكی ڕاست لەسەر ئەو فایلەی یان ئەو وێنەیەی كە مەبەستتە بیگۆڕیت .
ئەم لیستە لەم بەشانە پێك دێت:
1- Rename بەكاردێت بۆ گۆڕینی ناوی ئەو فایلەی یان ئەو بەشەی دەست نیشانت كردووە .
2- Delete بەكاردێت بۆ سڕینەوەی ئەو فایلەی یان ئەو بەشەی دەست نیشانت كردووە .
3- Copy بەكاردێت بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەو فایلەی یان ئەوبەشەی دەست نیشانت كردووە .
4- Paste بەكاردێت بۆ دانەوەی بەشی لەبەرگیراوە ، كاتێك تۆ بەخاڵی سێ یەم فایلەكە كۆپی دەكەیت دەتوانی بەم بەشە فایلەكە لە شوێنێكی تر دابنێیتەوە.
5- Add resources بەكاردێت بۆ زیادكردنی بەشێكی تر لەناو ئەو فۆڵدەرانەی كە لەلای چەپی پڕۆگرامەكە كراونەتەوە ، بەمەرجێك شوێنی زیاد بوونەكەت دیاری كردبێت .
6- Set language ID بەكاردێت بۆ زیاد كردنی زمانێكی تر بۆ ناو فایلەكەت یان ئەو پڕۆگرامەی گۆڕانكاری تێدادەكەیت .
7- Extract بەكاردێت بۆ ناردنەدەرەوەی ئەو فایلەی یان ئەو وێنەیەی كە دەست نیشانت كردووە ڕاستەوخۆ بۆ سەر دیسكتۆپ ، ئەم بەشە زۆر گرنگە لەكارەكەماندا چوونكە كاتێك تۆ دەتەوێت وێنەیەكی Windows XP بگۆڕیت ئەوا پێویستە یەكەم جار بەم بەشە وێنەكە بنێریت بۆ سەر دیسكتۆپ ، دواتر لەهەر بەرنامەیەك بێت بۆ نمونە بەرنامەی فۆتۆشۆپ گۆڕانكاری تێدا دەكەین ، ئینجا بەم بەشەی دواتر كەلە ( خاڵی 8 ) دا ڕوونكراوەتەوە ئەم وێنەیە دێنینەوە جێگای هەمان ئەو وێنەیەی كە بردمان بۆ سەر دیسكتۆپ.
8- Assign بەكاردێت بۆ هێنانی وێنە لەناو كۆمپیوتەرەكەمانەوە بۆ جێگای ئەو وێنەیەی كە دەست نیشانمان كردووە ، یاخود ئەو وێنەیەی كە لە (خاڵی 7 ) دا گۆڕانكاریمان تێداكرد .
9- Res files بەكاردێت بۆ پاراستنی ئەو فایل وێنەیەی كە دەست نیشانت كردووە لەبەرنامەكەدا بەجۆری res ، وەهەروەها كردنەوەی فایلە پارێزراوەكانی كە لەجۆری res دان .
10- Find in resources بەكاردێت بۆ دۆزینەوەی نوسین لەهەموو ئەو فایلانەی كە كردوتنەوە ، ئەویش تەنها بەنوسینی پیتێك یان ووشەیەك .
11- Find next بەكاردێت بۆ دۆزینەوەی نوسین بەڵام ئەم بەشە یەك لەدوای یەك نوسراوەكان دەدۆزێتەوە.
ئێستا دەست دەكەین بە گۆڕانكاری لە پڕۆگرامێدا بۆ ئەوەی زیاتر لە ووردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە شارەزابن ، دواتر دەست دەكەین بە گۆِڕینی فایلەكانی Windows XP ، سەرەتا كە پڕۆگرامەكە دەكەینەوە دەتوانین بە Open ئەو بەرنامەیەی كە دەمانەوێت بیهێنینە ناوەوە یاخود دەتوانین بە كردنی كلیكێكی راست لە سەر ئەو پڕۆگرامەی كە دەمانەوێت گۆڕانكاری تێدا بكەین ئینجا Open with restorator هەڵدەبژێرین ، دەبینین بەشەكانی بەرنامەكە لەناو بەرنامەی Restorator دا دەكرێنە وە بۆ گۆڕانكاری تێداكردن ، بۆنمونە ئێمە بەرنامەی Multimedia Builder دەگۆڕین كاتێك كە بەرنامە دەهێنینە ناوەوە دەبینین فایلەكانی ئەم بەرنامەیە لەلای چەپی بەرنامەی Restorator دەبێتەوە كە لەم بەشانە پێكهاتووە (Bitmap-Menu – (Version- Icon - Cursor- Accelerator – String - Dialog بەڵام هەر پڕۆگرامە و شێوەیەكی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەم فۆڵدەرانە ، بەڵام ئەمانە لەزۆر پڕۆگرامدا دەكرێنەوە و بەشێوەیەكی گشتی لەزۆر پڕۆگرامدا هەن كە دەتوانی پڕۆگرامەكەیان پێ بگۆڕیت كاتێك فۆڵدەری Bitmap كلیك دەكەین ئەوا هەموو ئەو وێنانە دێنە پێش چاو كە لە پڕۆگرامەكەدا بەكارهاتوون ، كاتێك كلیك لەسەر فۆڵدەری Menu دەكەین ئەوا مینۆی پڕۆگرامەكە دێتە پێش چاو كە دەتوانین لیستەكانی File – Edit - View…. بگۆڕین
وە هەروەها لە فۆڵدەری Dialog دا هەموو ئەو پەنجەرانە دەگۆڕین كە لەكاتی ئیش پێكردنی بەرنامەكەدا دێتەڕێمان ،كاتێك یە كێك لە پەنجەرەكان هەڵدەبژێرین لەلای ڕاست پەنجەرەكە پیشان دەدات ، بەڵام یەكەم جار گۆڕانكاری تێدا ناكرێت تاكو كلیكێك لەسەر ئەو ئایكۆنە نەكەی كە لەسەرەوەی پڕۆگرامی Restorator كە AB ی تێدانوسراوە لەناو چوارگۆشەیەكدا ئینجا پەنجەرەكە چالاك دەبێت بۆ گۆڕانكاری تێدا كردن
بەكلیك كردن لەسەر فۆڵدەی String دەتوانی هەموو ئەو نوسراوانە بگۆڕیت كە لە پڕۆگرامەكەدا بەشێوەیەی پەنجەرەن یاخود ئەوانەی كەبەشێوەیی پەنجەرە نین ، وە بەكلیك كردن لەسەر فۆڵدەی Accelerator دەتوانی هەموو ئەو لینكانەی كە بە كیبۆرد ئەنجام دەدرێن بگۆڕیت.
وە بەكلیك كردن لەسەر فۆڵدەری Cursor دەتوانی هەموو ئەو كرتانەی ماوس بگۆڕیت كە لەپڕۆگرامەكەدا بەكارهاتوون ، وە بەكلیك كردن لەسەر فۆڵدەی Icon دەتوانی هەموو ئایكۆنامە بگۆڕیت كە لە پڕۆگرامەكەدا بەكارهاتوون. وە بەكلیك كردن لەسەر فۆڵدەری Version دەتوانی ڤێرشن و ناوی پڕۆگرام و ناوی كۆمپانیا و ئیمەیڵ و سایتی پڕۆگرامەكە بگۆڕیت.
ئێستا دێینە سەر گۆڕینی زۆربەی Microsoft Windows XP
سەرەتا ناوی ئەو فایلانە دەنوسم كە دەبێتە هۆی گۆڕینی زۆربەی ویندۆز ، ئەم فایلانە لەجۆری (Dll & exe ) كە لەناو system32 ویندۆزە چالاكەكەماندان واتا لە ناو ئەو كۆمپیوتەرەی كەكاری تێدادەكەین بەم شێوەیە ((C:\WINDOWS\system32 )) . ناوی فایلەكان :
1- shell32.dll كە دەبێتە هۆی گۆڕینی زۆربەی وێنەو پەنجەرەو ئایكۆن و نوسینەكانی ویندۆز.
2- logonui.exe دەبێتە هۆی گۆڕینی شوێنی نیشانی دانی پاسوۆرد لەكاتی پێكردنی كۆمپیوتەر .
3- winntbbu.dll بەكاردێت بۆ گۆڕینی نوسین و وێنەكانی كاتی فۆڕمات كردنی كۆمپیوتەر لە سەرەتاوە تاكو كۆتایی.
4- winlogon.exe بەكاردێت بۆ گۆڕینی Welcome و Shutdown كۆمپیوتەر.
5- wmploc.dll بەكاردێت بۆ گۆڕینی هەموو ویندۆز میدیا پلەیەر بەگشت ووردەكاریەكانیەوە.
6- msgina.dll بەكاردێت بۆ گۆڕاكاری لە كاتی كوژانەوەی كۆمپیوتەر.
7- themeui.dll بەكاردێت بۆ گۆڕاكاری لە properties ی كاتێك لەسەر دیسكتۆپ كلیكی راست دەكەیت.
8- shimgvw.dllبەكاردێت بۆ گۆڕاكاری لە Windows Picture and Fax Viewer دا.
9- xpsp2res.dll بەكاردێت بۆ گۆڕاكاری لە Wireless Network Setup Wizardدا.
10- fontext.dll بەكاردێت بۆ گۆڕاكاری لە فۆڵدەری فۆنت لەناو Control Panel دا.
11- srrstr.dll بەكارێت بۆ گۆڕاكاری لە سیستەم ڕیستۆری.
12- sysdm بەكاردێت بۆ گۆڕینی هەندێ كاری My computer
13- calc.exe بۆ گۆڕینی حاسیبەی كۆمپیوتەر.
14- explorer.exe بەكاردێت بۆ گۆرانكاری لە properties ی كاتێك كلیكێكی راست لەسەر Taskbar ی كۆمپیوتەر دەكەیت واتا شریتە شینەكەی ژێرەوەی شاشەی كۆمپیوتەر ، بەڵام ئەم فایلەیان لەناو ((C:\WINDOWS )) دایە.
خۆشەویستان چەندین فایلی تریش هەیە لەناو system32 دا بۆ گۆڕانكاری كردن تێیدا بەڵام ئەم فایلانەی سەرەوە فایلە سەرەكیەكانی ویندۆزن وەهەروەها ناتوانین بەووردی باسی هەموویان بكەین ، بەڵام گۆڕینی هەیەكە لەمانە هیچ جیاوازیەكی نیە لەگەڵ گۆڕینی پڕۆگرامێك كە پێشتر باسمان كرد ، بۆیە منیش سێ لەمانەی سەرەوە گۆڕانكاری تێدادەكەم و دواتریش چۆن ئەو فایلانە لەناو سیدیدا جێگیر دەكەین:
یەكەم فایل/ shell32.dllئەم فایلە سەرەكیترین فایلی ویندۆزە
كاتێك فایلەكە لەبەرنامەی Restorator دا دەكەینەوە چەند فۆڵدەرێك لە ی چەپی بەرنامە دەبێتەوە كە بەش بەش كراون وەكو پێشتر باسمان كرد ، ئێمە لە فۆڵدەری Dialog دا یەكەم بەش هەڵدەبژێرین كە دەبێتەهۆی گۆڕینی Run لە كۆمپیوتەرەكەماندا، دواتر بۆ چالاك كردنی AB شریتی سەرەوەی بەرنامە دادەگرین كە لەناو چوارگۆشەیەكدایە ، ئینجا بە كلیك كردن لەسەر هەر نوسینێك و بۆكسێك ئەو پەنجەرەیەی كە كراوەتەوە واتا پەنجەرەی Run لەلای ڕاست نوسینەكە دەگۆڕین
وەهەروەها كلیك دەكەین لەسەر فۆڵدەری Bitmap لە پێنج بەش پێش كۆتایی وێنەیەك هەڵدەبژێرین و بە كلیكی ڕاست Extract دەكەینە سەر دیسكتۆپ یان هەر شوێنێكی تر دواتر دوای گۆڕین و دەستكاری كردنی وێنەكەمان بە كلیكی ڕاست و Assign لە هەمان شوێنی خۆی دادەنێینەوە ، ژماره دووەم فایل/ logonui.exe كاتێك ئەم فایلە لەبەرنامەكەدا دەكەینەوە بەهەمان شێوەی فایلە كانی پێشوو چەند فۆڵدەرێك لەلای چەپی بەرنامەكە دەكرێنەوە ،كاتێك ئێمە بمانەوێت وێنەیەك بگۆڕین Bitmap هەڵدەبژێرین و دەبینین لە چەند بەشێك پێك هاتووە كە هەریەكەیان وێنەیەكە ، ئێمە لێرەدا وێنیەك هەڵدەبژێرین و كلیكی لای ڕاست دەكەین و Extract بۆ سەر دیسكتۆپ دوای دەستكاری كردنی وێنەكە Assign دەكەینە هەمان شوێنی خۆی ئینجا بە Save as فایلەكە دەپارێزین وە بۆ گۆڕینی هەر وێنیەك لەناو هەرفایلێك بێت بەم شێوەیە دەگۆڕدرێت
سێ یەم فایل / winntbbu.dll ئەم فایلە هەموو ئەو وێنەو نوسینانەی تێدایە كە ەلكاتی فۆڕمات كردنی كۆمپیوتەر دا بەرچاووت دەكەون ، كاتێك فایلە كە دەكەینەوە لەناو بەرنامەی Restorator بە هەمان شێوەكانی پێشوتر چەند فۆڵدەرێك لەلای چەپی بەرنامە دەكرێنەوە ، دەتوانین لە فۆڵدەری Bitmap وێنەكان وەكو پێشتر لە فایلەكانی تر باسمان كرد دەگۆڕین . لە فۆڵدەری String دا هەموو ئەو نوسینانە دەگۆڕن كە لەكاتی فۆڕمات كردن بەرچاومان دەكەون ، دواتر بە Save as دەیانپارێزین .
فێرخازان ئێوە دەتوانن بە هەمان شێوەی كە من باسم كرد فایلە كانی بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بگۆڕن ، وە كاتێك فایلەكانت بە تەواوی گۆڕین ئینجا دەست دەكەین بە دانانی ئەوفایلەنە لەناو سیدی ،ئەویش بە دە سكەوتنی سیدی Windows XP دەبێت ، كاتێك سیدیەكە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە كۆپی دەكەیت لە ناو هاردێكدا Paste بكە بەبێ كەمو كوری لە فایەكانی دا ، دواتر ئەو فایلانەی كە گۆڕانكاریت تێدا كردووە یەك بەیەك لەناو بەرنامەی Restorator دا ئینجا بە Save as ئەو فایلە بچەسپێنە بەرسەر ناوی هەمان فایل كە لەیەكێك لە فۆڵدەرەكانی ئەو سیدیە دایە كە كۆپیت كردووە بۆ ناو هاردێك بەناوی (I386 ) . وەهەرەوەها هەموو فایلەكانی تر بەم شێوەیە بپارێزە و دواتر ئەو وینۆزەی كە لەناو هاردەكەی كۆمپیوتەر پاراستووتە بخەوە ناو سیدیەك و لە كۆتایدا ئەو سیدیە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان لەكاتی فۆڕمات .
خۆشەویستان ئێوە دەتوانن بەهەمان شێوە هەموو فایلەكانی تر بگۆڕن بەڵام من لێرە دا بەكورتی باسی بەرنامەكە و فایلەكانم كردووە ، هیوادرام سوودی لێوەربگرن .[/size]
سەرچاوە: سایتی هاك بۆ كورد
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd

