بابهت: چۆن بە بێ میکیاژ جوان دەبیت .؟
ھەڵبەت میکیاژ و بەکارھێنانی کەلوپەلەکانی جوانکاری لەلایەن ئافرەتانەوە، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە رووخساری ئافرەتان بشێوێنێت و زیانیشی پێ بگەیەنێت، بۆیە لێرەدا ٧ خاڵ بۆ خانمان دەخەینەڕوو کە وادەکات بەبێ میکیاژ رووخساری خانمان جوان و درەوشاوە بێت، فەرموون ئێوە و خاڵەکان:
یەکەم: با ھەمیشە رووخسار و دەموچاوت پاک و خاوێن بێت:
پێویستە خانمان بەلایەنی کەمەوە سێ جار تا پێنج جار رووخساری خۆیان بشۆن، بۆ نموونە (ئاشلی گرین)ی ئەستێرەی ھۆلیود دەڵێ: من رۆژانە سێ جار رووخساری خۆم دەشۆم. ھەروەھا زۆر لە خانمان ھەن کە میکیاژ دەکەن و شەو ھەر بە میکیاژەوە دەخەون، ئەمەش زیانێکی زۆری ھەیە، بۆیە دەبێت شەوان میکیاژ بە رووخساری ئافرەتانەوە نەبێت، لەمبارەوە ھونەرمەندی بەناوبانگ (کیم کارداشیان) دەڵێ: ھەست بە گوناە دەکەم کاتێک شەو دەخەوم و میکیاژەکەم ناسڕمەوە و رووخسارم ناشۆم. ھەروھا پسپۆرانی بواری بواری جوانکاری رایدەگەیەنن کە شەونووستن بە میکیاژەوە گەوترەترین تاوانە کە ئافرەتان بەرامبەر بە رووخسار و جوانی خۆیان ئەنجامی دەدەن.
دووەم: تێر بخەوە:
کەم خەوی شەوق و رووناکی جوانی ئافرەتان دەکوژێنێتەوە، بۆیە پێویستە خەوێکی وا بکەیت کە بەپێی پێویست بێت، بۆ نموونە حەوت ھەشت کاتژمێر بخەوە، چونکە تێرخەوی جوانی بە رووخسار دەبەخشێت و ئێمنی و ئارامی بە دڵ و دەروونیش دەدات.
سێیەم: شۆردنی رووخسار بە ئاوی سارد:
ھەر کاتێک لە خەو ھەڵسایت، ئەوە رووخسارت بە ئاوی سارد بسۆ، ئەمەش جێی بەکارھێنانی سووراو دەگرێتەوە.
چوارەم: ئاو ئاو ئاو:
رۆژانە خواردنەوەی ھەشت پەرداخ ئاو جەستەت لە ژەھراوی بوون دەپارێزێت و رووخساریشت گەشاوە دەکات.
پێنجەم: خۆت لە تیشکی خۆر بپارێزە:
خۆت لە تیشکی خۆر بپارێزە، بەتایبەتی دەستەکانت و ملت، چونکە ھەتا مرۆڤ بچێتە تەمەنەوە دەستەکانی و ملی زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەریی تیشکی خۆر و زیاتر دەسووتێن، بۆیە جەستەت بەگشتی و دەست و ملت بەتایبەتی لە تیشکی خۆر بپارێزە، دەتوانیت کرێمی تایبەت بەکاربھێنیت بۆ دەستەکانت و سەرپۆشیش بۆ شاردنەوەی ملت.
شەشەم: وەرزشکردن پێویستە:
رۆژانە کەمێک وەرزش بکە، ئەگەر پێت بکرێت ئەوە (رۆیشتن، غاردان، مەلەوانی) ھەر زۆر بەسوودن، چونکە وەرزش کردن سووڕی خوێن چالاک دەکات و بەمەش مرۆڤ رونگ و ڕووی خۆش دەبێت و جوان دەبێت.
حەوتەم: دوورکەوتنەوە لە گوناە و تاوان:
دوورکەوتنەوە لە گوناە و تاوان، چونکە گوناە و تاوان وا دەکات مرۆڤ لە ناخەوە ھەمیشە ھەست بە خراپە بکات و خۆی وەک دڕندەیەک دێتە پێشچاو، بەڵام ئەگەر مرۆڤ لە گوناە و تاوان دووربکەوێتەوە، ئەوە ئارام و ئاسودە دەبێت، بەمەش رووی دەگەشێتەوە و جوانی بو رووخساریەوە دەردەکەوێت.
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]
