بابهت: خێراكردنی مێشكت
لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، پێدەچێت كاریگەریی جینێك بێت كەوا لەمێشك دەكات جەستە ئاگادار ناكاتەوە لەوەی دەست لەخواردن هەڵگرێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی، زاناكان پێیان وایە (جینی زۆرخۆری) لێپرسراوە بەرامبەر بەو قەڵەوییەی بەهۆی زۆرخۆرییەوە یان لەدەستدانی كۆنترۆڵی خواردنەوە دروست دەبێت.
دەركەوتووە جینی (بی دی ئێن ئێف) لەمێشكدا لێپرسراوە بەرامبەر بەناردنی هێمای وەستاندن لەخواردن، لەمێشكەوە بۆ جەستە، ئاگاداری دەكاتەوە لەوەی ئیتر تێری خواردووەو پێویستە دەست هەڵبگرێت.
لێپرسراوی ئەو لێكۆڵینەوەیە (د. باوكی چو) لەزانكۆی (جۆرج تاون) لەویلایەتە یەكگرتووەكان، دەڵێت:”ئەم دۆزینەوەیە دەمانخاتە بەردەم ئامانجی نوێ، كە ئیتر لەمێشكەوە دەتوانین كۆنترۆڵی كێشی جەستە بكەین”
