بابهت: زۆری هاوڕێ لە فەیسبووك "نێرگزی بوون" دەگەیەنێت

ئایا بە سەدان هاوڕێت لە سایتی فەیسبووك هەیە؟ و زۆرجار سووریت لەسەر تازەكردنەوەی لاپەڕەكەت؟ ئەگەر مەسەلەكە وایە ئەوا بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ڕەنگە كەسێكی "نێرگزی- النرجسية" بیت.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی پەیوەندییەك هەیە لەنێوان ژمارەی هاوڕێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و زۆری چالاكی لەسەر ئەو سایتە، لەگەڵ ئەگەری ئەوەی ڕەنگە كەسەكە كەسێكی "نێرگزی" بێت و نەزعەیەكی "وێرانكەری هەبێت لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە".
بەگوێرەی هەواڵێكی سایتی سی ئێن ئێن، نزیكەی 300 كەس بەشدارییان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردووە و ئاكامەكان دەریانخستووە ئەوانەی هاوڕێی زۆرتریان هەیە لە فەیسبووك و لەچەندین وێنەدا لینكی خۆیان دادەنێن و ڕۆژانە لاپەڕەكەیان ئەپدەیت دەكەنەوە، نزیكترن لەوەی سیفاتی نێرگزیان هەبێت.
كریس كارپنتەر، دانەری لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی ئەلینۆی ڕۆژئاوا لە ئەمریكا دەڵێت: "ئەو خەڵكانەی پێویستییەكی ڕوو لە زیادیان هەیە بۆ هەستكردن بە لەخۆڕازیبوون زۆرجار وەكو ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی ئەوە پەنادەبەنەبەر فەیسبووك".
هەروەها دەڵێت: " فەیسبووك ئەو خواستە نێرگزییانە دەبەخشێت ئەویش بە هەبوونی چانس بۆ خراپ بەكارهێنانی ئەو پێگەیە و دەستكەوتنی كاردانەوەی پێویست تا ببنە تەوەری گرنگیپێدان".
زاراوەی (نێرگزی بوون- النرجسیة- Narcissistic) بە گشتی بەواتای نێگەتیڤ بەكاردەهێنرێت و واتا خۆشەویستی خود و تێكچوونێكە لە كەسایەتیدا و سیفاتەكانی كەسی نێرگزی بریتیە لە خۆپەرستی و عاشقبوونی خود و لەخۆبایی بوون و خۆبەزلزانین و هەستكردن بە گرنگی و كەسی نێرگزی خۆی بەباشترین كەس دەزانێت و خەڵك لەخۆی بەكەمتر دەزانێت بۆیە ڕێگابەخۆی دەدات خەڵك بۆ مەرامەكانی بەكاربهێنێت و گاڵتەیان پێبكات و زۆر بایەخ بە ڕواڵەت و جلوبەرگ و كەشخەیی خۆی دەدات زۆر گرنگی دەدات بەوەی لەچاوی خەڵكدا چۆنەو چۆن سەرسامی خەڵك بەدەستدەهێنێت و حەزی لە ڕەخنە نیە و حەزدەكات هەر وتەی ستایش و سەرسامبوون ببیستێت. وشەكە لە ئەفسانەیەكی یۆنانیەوە هاتووە كە گوایا (ناریس) زۆر جوان بووە و عەشقی خۆی بووە كاتێ دەموچاوی خۆی لە ئاودا بینیوە.
s: xendan
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]