1

بابه‌ت: ئەسپرین لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجە

[size=16]لە سێ توێژینەوەی زانستی جیادا کە لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانیا کراون، دەرکەوتووە کە ڕۆژانە وەرگرتنی بڕێکی دیاری کراو لە ئەسپرین دەتوانێ لەشی مرۆڤ بپارێزێ لە شێرپەنجەو لەوانەشە چارەسەر بێت.
توێژینەوەکان کە لە ژێر چاودێری پرۆفیسیۆر (بیتر رۆسیول)دا بەڕێوەچوون دەریان خستووە کە ئەسپرین ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە بەشی مرۆڤ دا کەمدەکاتەوە بۆ ٤٠-٥٠%.
لەوبارەیەوە ڕوسیول دەڵێت توێژینەکان دەریان خست کە ئەسپرین زۆر کاریگەرە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەو بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە تازە تووشبوونەو لەوەش زیاتر گرنگیەکەی دەگەڕێتەوە ئەوەی کە دەتوانێ وەکو چارەسەر بەکاربھێنرێت بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە.
لە ساڵانی ڕابردوودا خواردنی ئەسپرین بەشێوازێکی بەردەوام لەلایەن نەخۆشانەوە مشتومڕێکی زۆری لەناو زاناکان بەدوای خۆپیدا ھێناو بەتایبەت دوای ئەوەی کە توێژینەوەکان دەریان خست کە لە (١٠٠٠) نەخۆش کە ئەسپرین ڕۆژانە بەکاردەھێنن نەخۆشێک تووشی خوێن بەروونی گەدە دەبێت.[/size]

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: ئەسپرین لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجە

دەست خۆش

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی

3

وه‌ڵام: ئەسپرین لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجە

سوپاس بەرێز محەمەد

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]