بابهت: برنجی سپی زۆر نەخۆیت
لەئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكیدا، كەلە زانكۆی هارفارد ئەنجامدراوه، دەركەوتوە خواردنی رێژەیەكی زۆر لە برنج، مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات
بەپێی ئەو توێژینەوە كه لەگۆڤاری (تایمی) ئەمەریكیدا بڵاوکراوەتەوە، خواردنی برنج بە تایبەتی برنجی سپی، بەرێژەی 10% دەبێته هۆی مەترسی زیاتربۆ توشبون بە نەخۆشی شەكرە
ئەم لێكۆڵینەوەیە لەسەر چەند كەسێك ئەنجامدراوە، لەهەریەك لە ولاَتانی (چین و ژاپۆن و ئوسترالیاو ولایەته یەكگرتوەكانی ئەمەریكا )، دەركەوتوە ئەوكەسانەی رۆژانە برنج زیاتر دەخۆن، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی شەكرە بە رێژەی 27% زیادەكات
پڕۆفیسۆر كن سن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئەوەی رونكردەوه، ئەوكەسانەی حەزیان لەبرنجە پێویستە لە جیاتی برنجی سپی برنجی قاوەی بخۆن، چونكە برنجی قاوەی مەترسی توشبونی بە نەخۆشی شەکرە كەمترە وەك لە برنجی سپی
