بابهت: 4 ڕێگا بۆ كەم كردنەوەی سەر یەشە
[size=16][/size]
سەرئێشە بەوە ناسراوە كێشەیەكی تەندروستی بلاَوه و زۆرجار لە رۆژدا رودەدات، کە هەندێکجار بە هۆکارێکی دیاریکراوی وەک ماندوبون و كەمخەویەوە دەبێت
بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە سەرئێشەیە چوار رێگە هەیە قاوە بە یەكێك لەو چارەسەرانە ناسراوه، كە بەسودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سەرئێشە، هەروەها قاوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئامرازی دەمارگیری و چارەسەركردنی كێشەكانی بۆری میز
چا زۆرێك لەخەڵكی حەز بەخواردنەوەی چادەكەن، كه سودێكی باشی هەیە بۆ تەندروستی، بەتایبەتی چای سەوز و چای قرفە و بابونج، كە هیچ زیانێكیان نیە بۆ جەستەو چارەسەری سەرئێشەش دەكات
شوكلاتە شوكلاتەش بەهەمان شێوه، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سەرئێشە و زۆرێك لە خەڵكی دەیخۆن بەتایبەتی ئافرەتان، شوكلاتەی تۆخ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سەرئێشە. گوێز گوێز یەكێكە لەو خۆراكانەی كە سودێكی باشی هەیە بۆ تەندروستی و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سەرئێشه، لەبەر ئەوەی چەوری پارێزی تێدایه و كاردەكاتە سەر دابەزاندنی كێش و كرداری هەرس كردنیش چالاك دەكا