1

بابه‌ت: زەيتی زەيتون لەنێوان قورئان و زانستی سەردەم دا

دوای زۆرێك لەلێكۆڵينەوەكان ،زانايان گەيشتن بەم ئەنجامەی كەوا هەندێك لە زەيتی زەيتون پارێزەر دەبێ لە نەخۆشی شێرپەنجەی دەمارەكان،ئەوان دەڵێن ڕۆنی زەيتون دەوڵەمەندە بە ماددەی (البوليفينولات Polyphenols )ئەمەش بريتيە لە ماددەيەكی كيميايی ڕوەكی و بەرپرسيارە لە ڕەنگكردنی هەندێك لەڕوەكەكان.
كەواتە دەكرێت (زەيتی زەيتون) سوودی لێوە ببينرێ و كاريگەريێكی باش و ئەرێنی دەبێ بۆ نەهێشتنی شێرپەنجەی دڵ و دەمارەكان.
ئەنجامەكانی ئەم لێكۆڵينەوەيە ئەوەی دەرخستوە كەوا بەكارهێنانی ڕۆنی زەيتون گاريگەری ئەرێنی دەبێ لەسەر (كۆلسترۆڵ) ودژە تەنی لەش بۆ بەرەنگاری بوونەوەی ئەنسۆلين،كەسەردەكێشێ بۆ جۆرێك لە نەخۆشە شەكرە،هەروەها بۆ ئيلتهاباتی دەمارەكان وبڵاو بوونەوەی شێرپەنجە لەناولەش ونەهێشتنی وەرەمە پيسەكان ودواكەوتنی پيربوون.

لەكۆتایی لێكۆڵينەوەكان دا زاناكان ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن بەوەی ڕۆنی خورادەمەنيەكان بگۆڕن بۆ ڕۆنی زەيتون،



ئايا قورئانی پيرۆز لەوە بێ ئاگايە؟.
خوێنەرانی بەڕێز سەيری هەمان ئەو خاڵانەی لێكۆڵينەوەكە بكە هەمان ئەم خاڵانەن كە قورئانی پيرۆز باسی كردوون:
1- ئەم ڕۆنە سووكەی لەناو زەيتی زەيتون هەيە.
2- ماددەی ڕەنگكەر كەناويان ناوە  Polyphenols
سەير بكەن خوای گەورە چۆن باسی زەيتون دەكات.
(وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآَكِلِينَ) [المۆمنون: 20].
واتا:
(  درەختێكيشمان بۆ ڕواندوون كە لە كێوى تور لە بيابانى سينا سەوز دەبێت كە ڕۆن‏ و چەورى لێ دەردەهيێنرێت و ئامادەيە بۆ كەسانيَك كە دەيخۆن (مەبەست درەختى زەيتونە كە هەميشە سەوزە و تەمەن درێژە و بێ ئەركە و كاليسۆم ‏و ئاسن ‏و فۆسفۆرِ و فيتامينى جۆراوجۆر و پڕِۆتينى تێدايە، گەلێك داو و دەرمانيشى لێ دەردەهێنرێت).
سەير بكەن وشەی(تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ)ئاماژەيە بۆ ئەوەی كە زەيتون ڕۆنێكی سوود بەخشی هەيە،چۆن دەزانی سوود بەخشە؟چونكە خوای گەورە لە باسی نيعمەتەكانی باسی كردوە.
هەروەها وشەی (وَصِبْغٍ لِلْآَكِلِينَ) ئاماژەيە بۆگرنگی ئەو ڕەنگەی لەناو زەيتون دا هەيەوسوودی بۆ مرۆڤ هەيە،زاناكان ناویان ناوە بە كاريگەرێك بۆ ڕەنگكردنی زۆربەی ڕوەكەكان.
ئايا دەكرێ بگوترێ كە ئەم قورئانە پيرۆزە لەدەستنووسی مرۆڤەكان بێت؟!.
سبحان الله خودای گەورە چەندە زاناو بەتوانای!!؟.

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی