بابهت: پێكەنین جەستەى مرۆڤ بەهێز دەكات
:bgrin::D:rolleyes:
پسپۆڕان سەلماندوویانە پێكەنین سیستمى بەرگرى لە جەستەى مرۆڤدا بەهێز دەكات و توڕەى و ئێش و :rofl:خەمخۆرى كەم دەكاتەوە، چونكە پێكەنین هاندەرە بۆ رژانى هۆرمۆنى "ئیندرۆڤین" و پیربوونى ناوادەش دوور دەخاتەوە.
شارەزایان دەڵێن، ئەوانەى كە دووچارى كارەساتێك بوون یان ئازیزێكیان لەدەستداوە دەتوانن لە رێگەى پێكەنینەوە ژیانیان ئاسایى ببێتەوەو ئاسایشى دەروونیان بۆ بگەڕێنرێتەوە، پسپۆِران وتویانە نەمانى حەز بۆ پێكەنین زاڵبوونى ژیانى مادیاتە كەوا ئێستا پەرەى سەندووە، لەگەڵ كەم بوونەوەى ئاستى هەست كردن بە ئاسایشى دەروونى، هەر بۆیە وا پێویست دەكات مرۆڤ رۆژانە دە خوولەك پێبكەنێ گەر هاتوو بە تەنیاش بێ یان كەسیش هاوەڵى نەبێ.