بابهت: قيناع(ماسك)
[size=24]قیناع بۆ ئەو كەسانەی دەموچاویان كونی فراوانی هەیە[/size]
[size=24]ئەم قیناعە زیاتر بۆ ئەو كەسانەیە كە دەموچاویان كونەكانی فراوانە و دەرئەكەوێت بەتایبەت لە لوتدا، بەو هیوایەی جێی سود بێت.
یەك كەوچكی چێشت لە نیشاستە (نشا)
تۆزێك لە ئاوی گەرم
تۆزێك لە زەیتی زەیتون
شێوەی بەكارهینانی:
یەكەم جار پێستی دەموچاو بە زەیتی زەیتونەكە چەور ئەكرێت، پاشان نیشاستەكە لەگەڵ ئاوەكە تێكەڵ ئەكرێت و لە دەموچاوی ئەدرێت و بۆماوەی (20) خولەك پێیەوە ئەمێنێت، پاشان لادەبرێت بەئاوی گەرم.
قیناعی نیشاستە
ئەم قیناعە ئەڵێن زیاتر دەموچاوت سپی و ڕونتر ئەكاتەوە و باشتر وایە لەپاش لابردنی مووی دەموچاو بەكار بێت:
نیو كوپ ئاوی سارد
سێ كەوچك گوڵاو
یەك كەوچك نیشاستە
نیشاستەكە ئەتوێنرێتەوە لەناو ئاو و گوڵاوەكە و بۆماوەی یەك خولەك ئەخرێتە سەر ئاگر و تاكو توند ئەبێتەوە، پاشان ئەخرێتە ناو سەلاجە تا سارد ئەبێتەوە، لەپاشاندا دەموچاوی پێ ئەگیرێت.
ئەم قیناعە دووجار ڕۆژانە بەكار دێت تا دەموچاو ڕەنگێكی ڕوونی سروشتی بۆ دروست ئەبێت..[/size]
س\http://www.khoshkan.com/jwankari/pest01.htm
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى