بابهت: (Domain) دۆمەین چییە ؟؟؟؟؟
سڵاو هاورێيان....
(Domain) دۆمەین چییە ؟
دومەین لە ئینتەرنێت دا بە ناوێکی تایبەتی دەوترێت کە هەر وێب سایتێک بۆ جیاکردنەوەی خۆی لە سایتەکانی تر لەسەر خۆی دەنێت وەک Google.com .
هەر دومەینێک لە دوو بەش پێکهاتووە بەشی یەکەم ناوێکە کە هەر کۆمپانیا یان کەسێک بە پێی حەز و بواری کارەکەی هەلیدەبژێرێت وە Google و Yahoo بەشی دووەم کە بە یەک خال لە بەشی یەکەم جیادەکرێتەوە ، پاشگێکە کە جۆری پیت پێکدێت و هەر کەسێک دەتوانێت بە حەزی خۆی دانەیەکیان هەلبژێرێت .
باوترین پاشگرە نێودەولەتییەکان بریتین لە Info,org,net,com لە هەر ناوێکی ومەین ( لەگەل پاشگرەکەیدا ) دەبێت یەک دانە هەبێت ، هەندێک لە بەناوبانگترین پاشگرەکان بریتین
com : بەناوبانگترین و پرکارترین پاشگرەی سایتەکانە و کوردکراوەی Commercial بەمانای بازرگانییە،
کە هەلبەت زۆربەی سایتە گشتییەکانیش لەو پاگرە سودوەردەگرن ،
Net: کورتکراوەی وشەی Network ە بە مانای تۆر و بەگشتی لەلایەن کۆمپانیای خستە بەردەستی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تۆرەکانی گەیاندن زانیاری بەکاردەهێنرێت .
Org : کورتکراوەی Organizations ە بەمانای رێکخراو یان دامەزراوەیە
edu:کورتکراوەی وشەی eduction ە بەمانای فێرکردنی زانست و بۆ سایتە فێرکراییەکان بەکاردێت
Gov: کورتکراوەی goverment ە بەمانای حکومەت و سایتی دامەزراوە حکومییەکان بەکاردێت
info:کورتکراوەی information ە بەمانای زانیاری Name ئەمە یەکەمین جۆری پاشگرە بۆ سەکانی تایبەت دروستکراوە.
هەر کەسێک کە دەیەوێت سایتێکی تایبەت بە خۆت هەبێت دەتوانێت ئەم پاشگرە بەکاربهێنێت.
mil: ئەم پاشگرە تایبەتە بە سایتە نیزامییەکان
Travel: ئەم پاشگرە تایبەتە بە کۆمپانیاو رێکخراوەکانی خزمەت گوزاری سەفەر و گەشتیاری.
خراپ نییە ئەوەش بزانن کە سەرپەرشتی پێدانی دومەین لە ئینتەرنێتدا دامەزراوە ئایکۆن (ICANN) ە .
بە گشتی هەر ولاتێک ئینجازەی سوودوەرگرتن لە پاشگری تایبەتی بە خۆی هەیە،وەک du بۆ ئەلمانیا و IR بۆ ئێران.
هيوادارم سودی هەبێت.....
*************بيرت نەچێت شتێکی خێر بنوسە*************

