1 (دەستکاری کراوە: peywast 2012-02-29 1:30:55 PM)

بابه‌ت: گرانترین كتێبی‌ جیهان

http://img140.imageshack.us/img140/2807/capturedjz.jpg
نوسخەیەك لەگرانترین كتێبی‌ جیهان لەڕووی‌ نرخەوە، كە شاكاری‌ (جۆن جەیمز ئۆدوبون)ە, بۆ زیادكرنێكی‌ ئاشكرا ئامادەكراوەو چاوەڕواندەكریِت بەنرخی‌ (10) ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

كتێبەكە بەناونیشانی‌ (باڵندەكانی‌ ئەمریكا) چاپی‌ سەدەی‌ نۆزدەیەمە‌و كتێبەكە پێكهاتووە لە (435) وێنە بەپێوەری‌ ڕاستی‌ لەباڵندە جیاوازەكان، كە دانە بەدانەیان بەدەست ڕەنگ كراون، لەئێستاشدا تەنیا (120) نوسخە لەم كتێبە لەسەرانسەری‌ جیهاندا دەستدەكەوێت.

بەپێی‌ نوسینەكانی‌ ڕۆژنامەی‌ گاردیان, كۆتا نوسخەی‌ ئەم كتێبەیە لەساڵی‌ (2010)دا خراوەتە كەمكردنەوە‌و بەنرخی‌ (11) ملیۆن دۆلار فرۆشراوە كە ڕیكۆردی‌ گرانترین كتێبی‌ جیهانی‌ شكاندووە..