بابهت: به نده كانى بيره ميرد******
*كە چاكە ئەكەى مەيڵێ لە لاى كەس
بۆ زەوقى خۆت بێ و خوا بيزانێ و بەس
*دەستى دز بڕين باو بوو تا دوێنێ
… ئێستا دەستى دز گورز ئەوەشێنێ
*ئەوانەى فێرى درۆ و غەيبەتن
ڕوويان مەدەرێ شووم و نگبەتن
*كەم بخۆى لەشت بێ عيلەت دەبێ
كەم بڵێ سەرت سەلامەت ئەبێ
*ئەگەر پياوي خراپ هات مەدحي كردى
ئەوسا بزانە كە تۆ نامەردى

