بابهت: بەلەمەکەن بەسەرەیە.....
بەلەمەکەن بەسەرەیە..
.......................
باش گوێم لێبگرن هەی سەر خڕینە.!
چونکە زیاتر من ئاشنای ئێوەم
جوان بیرکەنەوە لەڕەنگو شێوەم
زۆربەی گلەیم رو لەپیاوانە.
چونکە بەدگمەن خەتای ژنانە
جابا بێینەوە سەر پێناسەی خۆم
بزانن بۆچی خەمتان بۆ ئەخۆم
فەرشێکی ڕەشم بەخت قەترانم
پڕ لە حادیسەو تەقلە لێدانم
من لەدەست دو شت حاڵم پەشێوە
ئیهمالی حوکمەت بێ گوێی ئێوە
ڕۆژی دەیان کەس لەسەر پشتی من
بێ وەسیەت ئەمرن لەپیاوو لەژن
نازانم ئاهی خەڵکانی نەگبەت
لە ئەستۆی منە یاخود هی حوکمەت.؟
نە ئێوە دەیکەن پەیڕەوی یاسا
نەحوکمەت دیارە لە وەعدی ڕاسا
منیش لەجێی خۆم بۆی ڕاکشاوم
لەسەدا پەنجا خەت نەکێشرتاوم
گیانم گشت تیاسەو بڵق و شەقاڕە
ناشتوانم بڵێم مەفڕە سەیارە
لەهەندێ جێگا بێعەیب و سام
نەختێ لەولاتر وەك قولەی قافم
هێماش نابینی بۆ چاڵی بەردەم
نەسیاجێك هەس بۆ پردو بۆ چەم
ئیتر سەیارە چۆن وەرناگەڕێ..؟
نەفەری داماو چۆن دەرناپەڕێ
شۆفێری ئێستاش ئامانی نیە.
حوکمەتیش مێشێك میوانی نیە.!
منیش لەخەفەتی هاوڵاتی فەقیر
ڕەش داگەڕاوم وەکو جادەی قیر...

