بابهت: ڕۆبن ھود مورتـــــــــاحە

ڕِۆبن ڤان پێرسی ھۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی کە بە پێشەنكارانی گۆڵکەرانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دێت لە گەڵ یانەکەی ئاسودەیەو بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە .
گەرچی ماوەیەکی زۆرە بە ھۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەمساڵ کە لە کەڵ ئەرسیناڵ پیشاندانی دەدات بۆتە جێگە سەرنجی چەند یانەیەکی بەھێزی وەک بەرشەلۆنەو مانچستەر سیتی بەڵام ئەو یاریزانە ڕەتیدەکاتەوە کە یانەکەی بەجێبێڵت .
پێرسی دەلێت " خۆم و خێزانەکەم لە لەندەن زۆر مورتاحین ھەموو شتێک لە گەڵ ئارسیناڵ باش دەڕوات بۆ من بۆیە بیرم لە لای زیاترە لە گەڵ ئەو یانەیە نەک جێھێشتنی ".
سەرچاوە/خەندان سپۆڕت
