1

بابه‌ت: توێژینەوەیەكی بەریتانی چەند سودێكی قارچكی خستەڕوو

توێژینەوەیەكی بەریتانی چەند سودێكی قارچكی خستەڕوو

http://a2.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-ash4/s320x320/391100_340617809285764_338503656163846_1545917_1861587750_n.jpg





نوێترین توێژینەوەی بەریتانی دەریخستووە، ئەو خۆراكانەی كە لە كەڕووەكانی وەكو "قارچك" دروست دەكرێن، دەتوانن مرۆڤ لە چەند نەخۆشیەك بپارێزن و لەهەمان كاتیشدا رێك وپێكی لەش ولار راگرن.

توێژینەوەكە دەریخستووە، ئەو كەسانەی رۆژانە 190 گرام قارچك دەخۆن كۆلسترۆلیان بە رێژەی 14% كەمترە لەچاو ئەوانی دیكەدا و ئەوانەیش كە رۆژانە 120-140گرام لە قارچك دەخۆن كۆلسترۆلیان بەڕێژەی 10%لەوانی دیكە كەمترە.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، قارچك مرۆڤ لە دڵەكوتێ و میزی شەكرە دەپارێزێ و خێرای گواستنەوەی شەكر لە گەدەوە بۆ خوێن كەمتر دەكاتەوە، جگە لەوانەش یارمەتی رێك و پێكی لەش ولار دەدات.

لەلای خۆیەوە "ئەنجیلا دودین" كە توێژەرێكی خۆراكی بەریتانیە رایگەیاند، ئەو پرۆتینەی لە كەڕوەكانی وەك قارچكدا هەیە خوراكێكی تەندروستە.

سەرچاوە:فەیس بوک(زانست و زانیاری)

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d02b4bf1dd.gif