بابهت: سودەکانی هەنار بزانە
لە وەرزی خۆیدا رۆژانە خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەتی هەنار لەڕووی تەندروستییەوە تا ئەندازەی كۆتایی بەسوودە، ئەمە لەلایەن پڕفیسۆر د.جۆشكون، مامۆستا لە زانكۆی ئاكدێنیز راگەیەندرا و وتی: “هەنار، بەتایبەتی لە قۆناغی دەوامی خوێندندا بۆ گەشەی منداڵان میوەیەكی گرنگە بەكاربهێنرێت”.
هەنار ناوە لاتینیەكەی “پونیكا گراناتوم” جیاواز لە میوەكانی تر ئەم میوەیە لە بواری پزیشكیداو لە دەرمانسازییە سروشتییەكاندا ئاماژەی پێكراوەو لە سەردەمی كۆنیشدا لە چەندین نەخۆشی جیاوازدا بە مەبەستی چارەسەركردن بەكارهاتووە، ئەمەش لەلایەن مامۆستا جۆشكون لە بەشی پزیشكی كۆلێژی كێڵگەی زانكۆی ئاكدێنیز ئاماژەی پێكرد و وتی: “لە كۆندا هەنار بۆ سكچوون، برینی ناودەم، تەداویكردنی وەرەم بەكارهێنراوە، لەئێستاشدا ئەم میوەیە ژمارەیەكی زۆر لێكۆڵینەوەی زانستی لەسەركراوە”.
هەنار لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكانی دڵ و نەخۆشیی شەكرەو لە زۆر نەخۆشی تردا بەكارهێنراوە.
مامۆستاكە رایگەیاند: هەنار، ناوەكەی و ئاوەكەی و بە توێكڵەكەیەوە پێكهاتووە لە سێ بەش، لە هەربەشێكدا بەجیا زۆر مادەی سوودبەخشی تێدایە، لەنێوان ئەو مادانەی كە سوودبەخشن بە تەندروستی (فلاڤنۆید) (پونوسیك ئەسید) و (ئێلاجیك ئەسید) لەخۆدەگرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەهەمان كاتدا میوەیەكە كە بە ڤیتامینات و هۆڕمۆنی ئافرەتان (ئۆسترۆجین) دەوڵەمەندە، ئەگەر سەیری تاقیكردنەوە پزیشكییەكان بكەین ئەوا ژمارەیەكی زۆر لە توێژینەوە هەیە لەسەر ئاژەڵان بۆ شێرپەنجەی پڕۆستات و ئەنجامی باش بەردەستكەوتوون، لەسەر نەخۆشییەكانی وەكو قۆڵۆن و شێرپەنجەی مەمكیشدا كاریگەرییەكی باشی هەبووە، 
لەهەمانكاتیشدا لە بەرگریكردن لە رەقبوونی دەمارو نەخۆشی شەكرەو دڵدا رۆڵ دەبینێت. لە توێژینەوەیەكی تردا نیشانیداوە، كە ئەم میوەیە سوتێنەری چەورییە و بەرگریی لە زیادبوونی كێش دەكات. لەكوڕانیشدا بەكارهێنانی ئاوی هەنار زیادبوونی ژمارەی سپێرم و بەنرخییەكەی یەكێكی ترە لە دۆزینەوەكان، ئێمەش لە توێژینەوەكانمان لەسەر ئاژەڵان لە هەناردا مادەیەكی چالاكمان لەسەر ڕەگەكانی دۆزیوەتەوە، كە كاریگەریی لەسەر سستكردن هەیە و هێشتا بەردەوامین لەسەر لێكۆڵینەوە لەسەری.
لە بەكارهێنانی هەناریشدا مامۆستا بە گرنگی زانی كە لەبیرنەكرێت كە هەنار بۆ فرمانەكانی حەساسییەت بەكاردەهێنرێت و وتیشی: “هەموو ئەمانەش لە وەرزی زستاندا بە بەكارهێنانی یەك پەرداخ ئاوی هەنار كاریگەرییەكی پۆزەتیڤی ئەبێت بۆ لەشمان”.
هەنار لە وڵاتی ئێمەدا بە رادەیەكی زۆر پێدەگەیەنرێت و میوەیەكی هەرزانیشە، بەتایبەتی بەكارهێنانی ئەم میوەیە لە كاتی دەوامی خوێندنی منداڵەكاندا گرنگە. گەلەكەمان لە بارێكی زۆر شانسداردایە بەهۆی سوودوەرگرتن لەو نیعمەتی سەوزەو میوە زۆرەی كە وڵاتەكەمان وەكو بەهەشتە پێیان.
سەرچاوە: زەمان
ئاماده كردنى:سوران

ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا هه موو دونيا ده بوو به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap:
:jang: :jang: :jang: :jang: :jang: :jang: :jang:
:vv: :vv: :vv: :vv: :vv: :vv: :vv: