بابهت: به ندى بيشينان
[size=16]-قەل بە قەلی وت ڕووت ڕەش بێت
2- چەم بێ چەقەڵ نابێت
3- لە هەموو هەورێک باران نابارێت
4- ئەوەی سمێڵی سوور بێت هەمزاغا نیە
5- نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانە
6- دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە
7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننەتی قەساب هەڵمەگرە
8- تا خاوەن ماڵ دزی گرت،دز خاوەن ماڵی گرت
9- کە زۆر هات قەوارە بەتاڵە
10- ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیش ڕووی تێکرد
11- سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە
12- کەڵەشێریش نەبێت ڕۆژ ئەبێتەوە
13- سەفەرو مەعامەلە سەنگی مەحەکە
14- کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەی
15- گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە
16- بەرد لە جێ ی خۆی سەنگینە
17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18- مار ڕقی لە سیرە، سیریش لە بەردەم کونی مار ئەڕوێت
19- سەلکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا
21- ماڵی قەڵب سەر با خاوەنێتی
22- ماست نیە بە دەمتەوە دیار بێت
23-چی بچێنیت ئەوە ئەدووریتەوە
24- پارە بدەو مەلا لە مزگەوت دەرکە
25- سەیری دایک بکەو ، دوێتە بخوازه(داڵک بدوێنەو دوێتە بخوازە)
26- ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت
27- شەل نی یە پێ ی شکاوە
28- قەدری زێڕ لا ی زەڕەنگەرە
29- ئاش لە خەیاڵێک ، ئاشەوان لە خەیاڵێک
30- بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت
31- برسێتی ڕەگی هاری بەدەمەوەیە
32- دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە
33-دوو پشکە لەخۆی بەشکە
34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35- مریشک هێلکەی قازی کرد قنگی دڕا
36- بە قەد بەڕەکەی خۆت قاچ ڕاکێشە
37- هەر کەس بە لێفەی خۆی بنوێ
38- کێ خواردوویەتەوەو کێ ی گرتووە
39- بانێکەو دوو هەوا
40- بەڕە لای تەنکیەوە ئەدڕێ
41- کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری
42- گەورە ئاو ئەڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوەر ئەدات
43- کوێر تا ئەمرێ بەتامای دوو چاوی ساغە
44- کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە
45- ئەوەی کە بۆ ***** کەر هەڵ ئەکەوێت بۆ ڕاوکەر هەڵ ناکەوێت
46- نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب
47- لە کاتی ڕاوا نەبێت گووی نایەت
48- بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت
49- دوو گا لە دۆڵێکا ڕەنگی یەک نەگرن خوی یەک ئەگرن
50- ندی و بدی کورێکیان بوو لە جیاتی ناوک کێریان بڕی
51- تف هەڵدە ناو چەوانی خۆت ئەگرێتەوە
52- کای کۆن بەبا مەکە
53- هەتا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مە گەلەک زۆر بوو، گوندۆر هاتە بڕانێ خزمی مە هاتە قڕانێ
54- گۆزەی تازە ئاوی خۆشه
55- ئەو ماستە بێ موو نی یە
56- ئەو باوکەی مەلەوان بوو کوڕەکەی ئاو بردی
57- بەرد تل بده، بێ کار مەبە
58- دۆم بە دانیشتن ماڵی وێرانه
59- کا هی خۆت نەبوو کایێنەکە هی خۆت بوو
60- سەری بێ دەلاک مەتاشه
61- مریشک هێلکەش ئەکات و ڕیقنەش ئەکات
62- گۆم تا قووڵ بێت مەلەی خۆشە
63- لە ئاوی خووڕ مەترسە لە ئاوی مەنگ بترسە
64- لە بخۆر مەترسە لە نەخۆر بترسە
65- دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت
66- باری کەر دایم قورسه
67- بووکێ لەگەڵ تۆمە خەسوو تێبگە
68- دیوار لەگەڵ تۆمەو پاسار گوێت لێ بێت
69- هەموو کەس لە شەڕواڵی خۆی دا پیاوە
70- کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71- ئەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕ نەبێت
72- دەستە چەورەکەی خۆت بە من مەسڕه
73- مردوو لەوە پاکتر ناشۆرێت
74- لە ئاش زۆری پێچووە، لە ڕێگا پەلە پەلیەتی
75- دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە
76- ئەو هەویرە ئاو زۆر ئەکێشێت
77- تەشی ڕێس تەشی ڕێس بێت بەکلکی کەریش بێت ئەی ڕێسێت
78- بیانووی تڕ نانی جۆیە
79- بەختی لە هەموو شتێکدا ڕەشە،تەنها لە شووتی دا سپی یە
80- سەری لە بەر هەتاو سپی نەکردووە
81- من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیت بە پاشوو
82- من ئەڵێم نێرە ئەو ئەڵێت بیدۆشە
83- ڕێوی بە کونا نە ئەچوو شتێکیشی بەست بەخۆیەوە
84- کە گوورگ پیر بوو ئەبێت بە مەخسەرەی سەگ
85- ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ ئەبێت
86- کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی ئەکات
87- نان خۆرت بمرێ بەس مشور خۆرت نەمرێ
88- ئەوەی دەتگرێنێت دۆستە، ئەوەی کە پێت پێ ئەکەنێ دوژمنتە
87- لە دە گوێز گوێزێک پووچ ئەبێت
88- کە جام پڕ بوو لێ ی ئەڕژێ
89- سەرێکی هەیەو هەزار سەودا
90- لە دەرگای هەر کەسێکت دا لە دەرگات ئەدەنەوە
91- دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە
92- ئەگەر مار جارێک پێوەی دایت خوا بیگرێ، ئەگەر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با لە هەر کوێیەکەوە بێت ئەو لەوێ شەن ئەکات
94- لە کانی یەک ئاوت خواردەوە لێڵی مەکە
95- دار بە تەوری وت گەر کلکت لە خۆم نە بوایه توانای بڕینمت نە دەبوو
96- هەردووک جاشی ماکەرێکن
97- ئەوەی بەرز بفڕێت نزم ئەنیشێتەوە
98- سوار تا نەگلێ نابێت بە سوار
99- قەرز کۆن ئەبێت نافەوتێت
100- قەرز دوو ماڵ ئاوەدان ئەکاتەوە
101- ماڵی زیاد سەر ناشکێنێت
102- قومارچی دۆڕاو نەڵێت بە .......ەوە دڵی ئەتەقێ
103- ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت
104- خوا تا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات
105- بەردی بچووکیش سەر دەشکێنێ
106- هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە بەس ناوی گورگ بەدە
107- بزن هەمیشە قنگی بە دەرەوە بوو کەس ناوی نە دەبرد،مەڕ یەک جار قنگی بەدەر کەوت
کردیان بە چەپڵە
108- چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت
109- ئەوەندە مەڵێ گوێت لێ نەگرن، ئەوەندەش گوێ ڕامەگرە سەرت بێتە ژان
110- مناڵی بچووکیش خەونی گەورە دەبینێت
110- هەر کەس دەچێتە قەبری خۆی
111- ماڵی نەخۆری بۆ چەکمە سۆری
112- بزن بۆ شەوێکیش شوێنی خۆی خۆش ئەکات
113- ئەگەر گوڵ نیت دڕکیش مەبە
114- کەچەڵ کە دەرمانکەر بێت دەرمانی سەری خۆی ئەکات
115- ساڵی خۆش لە بەهارەکەیدا دیارە
116- مەستی و ڕاستی
117- قسە یان لە شێت یان لە مناڵ
118- لە برسا بمری لە گەڵتا ئەگری نانت ناداتێ
119- گۆم تا قووڵ بێت مەلەی خۆشە
120- بانگی موحەمەد بە ئاشکرا خۆشه
121- بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە
122- کەرە مەمرە بەهارە کورتانت بۆ دێت لە ش[/size]
سايتى ميمى

ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا هه موو دونيا ده بوو به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap: :clap:
:jang: :jang: :jang: :jang: :jang: :jang: :jang:
:vv: :vv: :vv: :vv: :vv: :vv: :vv: