1

بابه‌ت: رۆیشتنی خێرادەبێتەهۆی كەمكردنەوەی مەترسی تەشەنەكردنی شێرپەنجەی(پرۆستات)لای پیاو

بەپێی‌ لێكۆڵینەوەیەك كە ژمارەیەك پزیشكی‌ پسپۆڕ لەنەخۆشخانەی‌ (كالیفۆرنیا) لەئەمریكا لەسەر (١٤٥٥) نەخۆش ئەنجامیان داوە، دەركەوتووە ئەو پیاوانەی‌ لەقۆناغەكانی‌ سەرەتای‌ توشبوندان بەنەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ (پرۆستات) و ڕۆژانە لەماوەی‌ (٣) سەعاتدا توانیویانە نزیكەی‌ (٥) كیلۆمەتر ببڕن بۆ ماوەی‌ هەفتەیەك بەبەردەوامی‌، لە(٥٧%) ئەگەری‌ تەشەنەكردنی‌ ئەو نەخۆشیەیان لەلا كەمتر بۆتەوە لەچاو ئەو كەسانەی‌ كە ئەو ماوەیەیان بەرۆشیتنی‌ خێرا بەسەر نەبردوە. هاوكات (ئێرین ریچمان) یەكێك لەبەشداربوانی‌ لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی‌ بەوەكردوە؛ لێكۆڵینەوەكە ئەوەی‌ خستۆتە ڕوو كە رۆیشتنی‌ خێرا هۆكارێكە بۆ تەشەنە نەكردنی‌ نەخۆشیەكە لەبەر ئەوە پێویستە توشبوان بەنەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ پرۆستات پابەند بن پێوەی‌. پێویستە بووترێت وابڕیارە سەرەتای‌ مانگی‌ داهاتوو ئەنجامی‌ لێكۆڵینەوەكە لە گۆڤاری‌ ( لێكۆڵینەوەی‌ شێرپەنجە) لە ئەمریكا بلاَوبكرێتەوه

س/زانیاری هەمەرەنگ بۆئێوە

[size=24]گرووپی کوردسەن   www.kurdsun.info[/size]

[size=24]یانە        بنکە      ماڵپەڕ      چات[/size]

2

وه‌ڵام: رۆیشتنی خێرادەبێتەهۆی كەمكردنەوەی مەترسی تەشەنەكردنی شێرپەنجەی(پرۆستات)لای پیاو

سوپاس بۆ ام زانیاریە

Do Not Ever Say Never