1

بابه‌ت: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز
http://www.kurdupload.com/images/xuuYC1314558381/1314533105871.jpg
لەنهينيەكانی قورئانی پيرۆز (سەرەتای سورەتەكان)كاتێك كەسێك سەيری سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆزدەكات ،پرسيارێكی لا گەڵاڵە دەبێت:
ئايا تو بڵێی حيكمەت و ئيعجازی ئەم شێوەيەی دەست پێكردنی سورەتەكانی قورئانی پيرۆز چيە؟!.
ڕۆژێك پرسياری  بێ باوەڕێكی نەزانم لەيەكێك لەپێگەناڕێك و تەژی لە تاريكیەكانيام خوێندەوە،باشە خوايەك
بێت بەخوای سوپاسی خۆی بكات دەێ چۆن خودايەك بێت كە دەڵێت : الحمد لله رب العالمين_أمنت بالله_؟!.
تۆسەيری ئەم پرسيارە بێ مانايە بكە!!،لەپێشەكی دا دەبێ بپرسين ئايا ئەم كەسە تا چەندلە ياساو ڕيساكانی زمانی عەربی شارەزايە؟،ئايا ياساكانی يان زانستەكانی ڕەوانبێژی دەزانێت؟،بۆيە ئەم پرسيارە دەكەين،چونكە دڵنياين ئەگەربيزانيبايە ئەم جۆرە پرسيارانەی نەدەكرد،ئەم شێوازە سوپاس كردنەی خودی زاتی خۆی ،يەكێك لەهۆكارەكانی ئەوەيە كە مرۆڤ فێری شێوازی سوپاسگوزاری بێت،سوپاسێك كە شايستەی ئەوەبێت ئەم خودايە ميهرەبانە2چاوی پێداوە،ئەگەر1 چاوی لێ بسەنێتەوە ئەوا نيوەی دونيا نابينێت!!.
ئەم پرسيارەم هێندە نەزانانە دێتە بەرچاو ،تەواو وەك ئەو پێشنيارە ناماقوڵ نەزانانەی لەيەكێك لە مەكۆكورديەكانی ئەنتەرنێت خوێندمەوە،سەير بكەن كەسێك چ جۆرە پێشنيارێكی خستۆتە بەردەم زانايانی ئيسلام:
(بانگ دان بۆيە ڕستەی(حي علی الفلاح)ی تێدايە چونكە لەسەردەمی پێغەمبەر_د.خ_خەڵك بەزۆری جوتيار بوونە بۆيە بانگيان دەكات و دەڵێت ئەی جوتياران وەرن بۆنوێژ،بۆيە واباشە ئەم ڕستەيە بگۆڕدرێت چونكە ئێستا خەڵك كەم كشتوكاڵ و جوتياری دەكات)!!!.
دواتر ناماقوڵيێك دەكات و دەڵێ (من دڵنيام ئەگەر پێغەمبەر لە ژيان دا مابايە ئەم ڕستەيەی دەگۆڕی).
ئاخر دەتۆ وەرە گفتۆگۆی چی لەگەڵ ئەم جۆرە كەسانە دەكرێت!!،تۆوشەی (الفلاح)و(الْفَلَّاح)لێك
نەكەيتەوە ،چۆن زاتی ئەوەدەكەی ئەم جۆرە قسانەی بكەی،ئەوەی لەبانگ دا دەوترێت وشەی((الفلاح)ە واتا پيتی(لا)تێايدا سوكەو(شەددەی)لەسەر نيە ،ئەمە واتا سەرفرازی وخۆشبەختی دەگەينێت،خوای گەورە دەفەرموێت:
[ قَدْ أَفْلَحَ الْمُۆْمِنُونَ ] المۆمنون 1  واتا:  (  بەڕِاستى ئەو برِوادارانە  سەرفراز بوون…) المۆمنون 1
بەڵام ئەگەر پيتی(لا)لە(الفلاح) شەددەی لەسەر بوو واتا بەم شێوەيە نوسرا(الْفَلَّاح) ئەمە واتا جوتيار،ئەمە هەوە ئەوەی كاكی ڕەخنەگر پێمان دەڵێت!!!.
ئەوەی مەبەست بێت لەم‌ بابەتەدا باس كردنی ئيعجازی نهێنيەكانی سەرەتای سوڕەتەكانە،ئەو كەسەی كە قورئان دەخوێنێتەوە ،ئەگەر لێی وردببێتەوە ئەوا نهێنيەكی گەورەی لەشێوازی دەستپێكردنی سورەتەكان بۆبەديار دەكەوێت،هەوڵ دەدەين چەند نموونەيەك لەم نهێنيانە بخەينە ڕوو:
خوای گەورە 14 سورەتی بە سوپاس كردنی زاتی خۆی دەستپێكردوە،نيوەی ئەم سوڕەتانە چەسپاندن و دداننانە بە سيفاتە تەواوەكانی،نيوەكەی تريش لابردن و دوور خستنەوەی سيفاتە ناتەواو كەم و كوڕيەكانە لەزاتی پيرۆزی خۆی.
7سوڕەت بە چەسپاندنی سيفەتەكانی مەدحی زاتی خۆی دەستپێكردوە،5سوڕەتيان بە وشەی (الحمد) دەستپێدەكەن،ئەوانيش بريتين لە: الفاتحة)الحمد لله رب العالمين) الأنعام {الحمد لله الذى خلق السماوات والأرض}،}كهف} {الحمد لله الذى أنزل على عبده الكتاب}، سبأ {الحمد لله الذى له ما فى السماوات وما فى الأرض}، فاطر {الحمد لله فاطر السماوات والأرض}.
لەهەردووك سوڕەتی(الفرقان)و(الملك)يش دا بەوشەی(تبارك)باس كردوە: الفرقان: {تبارك الذى نزل الفرقان}، الملك {تبارك الذى بيده الملك}.
هەورەها لە7 سوڕەتی تردا بە پاكی زاتی خۆی و دوور خستنەوە سيفەتەناتەواوەكانی دەستی پێكردوە ئەوانيش بريتين لە:
الإسراء {سبحان الذى أسرى}، و}الحديد} و}الحشر} و}الصف} دەفەرموێت{سبح لله}، لەهەريەك له}الجمعة} و}التغابن} دەفەرموێت {يسبح لله}، لەسورەتی } الأعلى { دەفەرموێت{سبح اسم ربك الأعلى}،
هاتنی ئەم سورەتانە بە شێوەيە نيوەيان چەسپاندنی سيفەتە جوان و تەواوەكانن،ئەوانی تريش لابردن و دوورگرتنی خوای گەورەن لەوسيفەتانەی لەزاتی خۆی ناوەشێنەوەو ناتەواون.
دوای ئەوە نهێنيەكی تر هەيە:
خوای گەورە پێمانی ڕاگەياندوە كە تەسبيحاتی كەس نەكرێت جگە لەزاتی پيرۆزی خۆی نەبێت،ئەم ڕاگەياندنەش بەشێوەيەكە كەخۆی لەخۆيدا نهێنيەكی مەزنی هەڵگرتوە كەبريتيە لەبەكارهێنانی هەموو دەستەواژەوپێكهات و وەرگيراوەكان_المشتقات_ ی (سبح):
سەيربكەن ‌يەكەمين جارولە سوڕەتی } الإسراء} دا بە چاوگ_المصدر_دەست پێدەكات و دەفەرموێت(سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى)،ئەمە لەبەر ئەوەی چاوگ _المصدر_
بنەڕەتی‌_أصل_وەرگيراوەكانە_المشتقات_: دوای ئەوە له}‌ الحديد } و}الحشر}و } الصف }بەم شێوەيە{سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ} بەفرمانی ڕابوردوو_فعل ماضى_دەستی پێكرد ،ئەمەش چونكە فرمانی ڕابوردوو لەپێشترين سەردەمە وكاتەكەی لەپێش فرمانی ڕانەبوردوە_فعل مضارع_ئەمەش واتا،پێش هەموو شتێك و سەردەمێك تەسبيحات هەربۆخودايەو بەس،دوای ئەوە ئەوجا لە هەريەك لەسوڕەتەكانی } الجمعة }و} التغابن }بە فرمانی ڕانەبوردوو باسی كرد و فەرمووی: {يسبح لله ما فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ }،دوای ئەوەش بە فرمانی داخوازی_فعل أمر_لەسوڕەتی } الأعلى }دا فەرمووی[ سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى ].
سبحان اللە
هەروەها هەندێك لەسوەرتەكانی قورئانی پيرۆز بە14وشەی تاكی و لەيەكتردابڕاو دەست پێدەكەن،ئەمانەش چەند نهێينەكەی مەزنيان لەخۆ گرتوە لەمانە:
ئەم پيتانە بەئەندازەی نيوەی ژمارەی پيتەكانی زمانی عەرەبی هاتوون،هەروەها هەموو جۆرە پيتەكانی تايبەتمەندی ئەم زمانە لەخۆدەگرن وەكو پيتەكانی(الهمس والجهر والشدة والإطباق والاستعلاء والانخفاض والقلقة)،دوای ئەوەش دەبينين كەوا ئەم پيتانەی هاتوون ئەوا لەم پيتانەن كە زۆر بەسەر زمان دا دێن لەكاتی ئاخاوتن دا،بەڵگەی ئەم قسەيە ئەوەي كە هەردووك پيتەكانی(ئەليف)و(ل)چونكە زۆرترين پيتن لەئاكاتی ئاخاوتن،بۆيە لە سەرەتای زۆربەی سورەتەكانی قورئانی پيرۆزدا هاتوون.
زاناكان ئەم پيتانەيان لەڕستەيەك‌ كۆكردونەتەوە كە ماناكەی بەڵگەيەلەسەر ئەم ئيعجازە،ڕستەكەش بريتيە لە(نص حكيم قاطع له سر).
دوای ئەوە ئەگەر سەيری ئەم سورەتانە بكەين كەبەم پيتانە دەستپێكراون،دەبينين كە ئەم سوڕەتە چەندين وشەی تێدايە كە هەمان ئەم پيتەی لەخۆگرتوە كە لەسەرەتای سوڕەتەكەدا هاتوە،وەكو سوڕەتی(ق)،ئەم سوڕەتەبەپيتی(ق)دەست پێدەكات ،دەبينين چەندين وشەی تياداهاتوە كەپيتی(ق)يان تێدايە وەكو (الرقيب ،القرين ،القلب، فَقَالَ، تَنْقُصُ، بِالْحَقِّ، فَوْقَهُمْ، وَأَلْقَيْنَا، بَاسِقَاتٍ، رِزْقًا، قَبْلَهُمْ.....هتد) بەشێوەيەك كەزۆربەی ئايەتەكان پيتی(ق)يان تێدايە.
نهێنيەكی تر ئەوەيە هەرسوڕەتێك كام پيتی لەسەرتا دا هاتبێت لەم پيتانە،ئەوا مانای سورەتەكەش لەگەڵ پيتەكە يەكدەگرێتەوە بۆ نموونە:
سورەتی (ص)باسی ئەم وشانەی تێدايە(الخصومات ، اختصام الخصمين، تخاصم أهل النار، اختصام الملأ الأعلى)
سبحان اللە خوای مەزن زانا ئەم پەرتوكەی خۆت بەم شێوەيە داڕشتوە.
ئەمە ئەو يەكێكە لەوجۆرە سيستەمانەی كەخوای گەورە پەرتوكەمەی پێپاراستوەودەفەرموێت:
[ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ] الحجر 9
واتا:

(  بەرِاستى هەر ئێَمە قورئانمان دابەزاندووە و بێگومان هەر ئێَمەش پارێَزگارى دەكەين‏ و نايەلَين دەستى خيانەتكار هيچ جۆرە دەستێكى تێ بخات و هەموو هەوڵَێك بۆ دەستكارى كردنى نەزۆكە).

وەرگێڕانی لە عەرەبيەوە ((( عبد المجيد هەريری )))
----------------------------------------------------------------
http://jnon.ahlamountada.com/t3345-topic
http://www.facebook.com/alqaul
http://anwrsabah.hooxs.com/t11210-topic
http://forums.ozkorallah.com/f9/ozkorallah26498/
http://www.egyig.com/Public/articles/qs … 7941.shtml

[/size]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت

2

وه‌ڵام: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

دەست خۆش بەرێز بۆ بابەتەکەت ،وێنەی بابەتەکەشم بۆچاکردیت

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

3

وه‌ڵام: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

بەڕێزی زۆر سوپلس بۆ جەنابيشت

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت

4

وه‌ڵام: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

ده ست خوش ئه زيزه م

5

وه‌ڵام: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

دەست خۆش

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

6

وه‌ڵام: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

[size=24] دەست خۆش  زۆر چوانا [/size]

CEZA

7

وه‌ڵام: ئيعجازی سەرەتای سورەتەكانی قورئانی پيرۆز

بەڕێزن زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت