بابهت: پیاوێکی پیر لە کۆتایی هەموو رۆژێکدا دەستی ئەکرد بە بۆڵە چونکە ئەیوت بارم گرانه
پیاوێکی پیر لە کۆتایی هەموو رۆژێکدا دەستی ئەکرد بە بۆڵە چونکە ئەیوت بارم گرانه
رۆژیکیان برادەریکی لێی پرسی : بۆچی هەمیشە بەم جۆرەی ؟ بار گرانی تۆ چییە؟
پیرەمێردەکەش لە وەڵامدا ووتی:
2 داڵم هەیە هەموو رۆژ ئەبێت بەخێویان بکەم..
2 کەروێشکم هەیە ئەبێت ئاگام لێیان بێ رانەکەن..
2 هەڵۆ ئەبێ هەموو رۆژ مەشق و راهێنانیان پێ بکەم و بەهێزیان بکەم..
وە مارێکم هەیە ئەبێ زۆر ئاگام لێی بێت
وە شێرێک ئەبێت هەموو کات بیپارێزم لە قەفەسێکدا
وە نەخۆشێکیش ئەبێت ئاگام لێی بێت...
برادەرەکەی بەسەرسورمانەوە پێی ووت: تۆ چۆن ئەتوانی ئەو هەمووە بە تەنها بەخێو بکەی؟
پیرەمیردەکەش لە وەڵامدا ووتی: ئەوە راستیەکی ناخۆشە ؛ زیادی کردوو ووتی:
داڵەکان چاوەکانمن ئەبێت بەردەوام ئاگام لێیان بێ کە سەیری حەڵاڵ بکەن و دوور بکەونەوە لەسەیرکردنی حەرام
کەروێشکەکانیش قاچەکانمن ئەبێت ئاگام لێیان بێ بەڕێگای هەڵەیە تێنەپەڕن
هەڵۆکانیش دەستەکانمن ئەبێ رایانبهێنم بۆ کاری باشە و یارمەتی خەڵک بدات
مارەکەش زمانمە ئەبێ زۆر ئاگام لێی بێ کە قسەی هەڵە و باسی کەس نەکات بەخراپە و زەم
شێرەکەش دڵمە کە ئەبێت بەندی بکەم بۆ ئەوەی نەروات لەگەڵ ویستەکانمدا و لەدەستم بچێت
لەبەر ئەوەی بە باشی دڵ هەموو جەستە باش ئەبێت وە بە خراپ بوونی هەموو جەستە خراپ ئەبێت
پیاوە نەخۆشەکەش لەش و لارمە کە ئەبێت هەموو کات ئاگاداریبم و بیپارێزم...
وە لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە کە کۆنترۆلی خۆت بکەی وە نەهێڵی هیچ بارو دۆخێک یان کەسێک پاڵت پێوە بنێن بۆ شتێک کە ویستی خۆتی تیادا نیە..
مەهێڵە کە ئارەزووەکانت کاریگەربن لەسەرت..
هیچ شتێکیش لە دنیادا لەمە گرنگتر نیە کە بەندەی خوای گەورە بیت و خاوەنی خودی خۆت بیت.
باخجة

