1

بابه‌ت: داوای لێبوردن بکە

[size=16]
هەمووان هەڵە دەكەن، بەڵام كەمن ئەوانەی ئازایانە داوای لێبوردن و پۆزش دەكەن لەو هەڵانە، بەتایبەت ئەگەر ئەو كەسە هەڵەكارە، مێردبوو. پیاوان جیاوازن لە كەسێتی و رەفتار نواندنیاندا، هەیانە پۆزش دێنێتەوە، هەیانە كێشە دروست ناكەن و داوای لێبووردنیش ناكەن، هەشیانە بەتەواوەتی پۆزشهێنانەوە ڕەتدەكاتەوە، بەو پاساوەی ئەو كردارە لە شكۆمەندی و مەزنی پیاوان بەرامبەر بەژنەكانیان دێنێتە خوارەوە.

دیارە دەروونناسان كۆمەڵناسان وئەو جۆرە كەسێتیانەی داوای لێبووردن ناكەن، بە كەسێتییەكی نائاسایی و ناجۆر لەقەڵەم دەدەن. زۆرێك لە ئاین و لۆژیك و مەعریفە جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەو كەسەی هەڵەیكرد پێویستە پۆزش بێنێتەوەو داوای لێبوردن شیاوەو پێویستە. خۆبەزلزانین و چاوپۆشیكردن لە هەڵەی خود، رەفتارێكی مەدەنی و شارستانییانە نییە، دەبێتەهۆی دروستكردنی ڕق و كینە.

ئەو مێردەی لەبەرخاتری دانەبەزاندنی شكۆمەندی خۆی بەرامبەر بە ژنەكەی پۆزش بۆ هەڵەكانی خۆی ناهێنێتەوە، ئەوە خاوەنی كەسێتییەكی نەخۆش و نائاساییەو چەواشە پەروەردە كراوەو بە هەڵەش لە ژیان تێگەیشتووە. لە هەموو ئایینەكاندا هاتووە كە مرۆڤ پێویستە لە هەمبەر هەڵەو خراپەكارییەكانیدا پۆزش بێنێتەوەو تۆبە بكات، ئەوەش كاری پیاوچاكان و ئاكاربەرزەكانە. چونكە مرۆڤی ئاكاربەرز دەزانێت هەموو كەسێك شایانی ئەوەیە كە هەڵە بكات و لێی پەشیمان ببێتەوە و پۆزش بۆ ئەوانە بهێنێتەوە كە لێوەی نزیكن، نزیكترین كەسێك بۆ هاوسەرانیش هەر خۆیانن.

ئەو كەسەی داوای لێبوردن دەكات خاوەنی كەسێتییەكی بەهێزو كامڵە، هەست بەسنووری خۆی هەست و نەستی ئەوانەی دەوروبەری خۆیەوە دەكات. پیاوەتی لەوەدا نییە كە بوغرا و خۆپەرست بێت، بەڵكو رێزگرتن لە ژن و ئەوانی دیكە پیاوەتی نێر دەردەبڕێت. ئەو مێردەی كە پۆزش بۆ ژنەكەی دێنێتەوە، ناشكێت و بچووك نابێتەوە، بەڵكو گەورەتر و شكۆمەنتر دەبێت، بەهای بەرزتر دەبێتەوە و دەبێتە وانەیەك بۆ پیاوەتی و رێز و خاكەڕایی. بەپێچەوانەوە، لاوازی لەوەدایە كە هەڵەكان بشاردرێنەو[/size]

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: داوای لێبوردن بکە

ده سخۆش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته