بابهت: ئەمەیە گیانی وەرزشیتان، ئاوا ڕێز لە میوان دەگرن ؟
هەڵبەتە ئەوان برای ئێمە نین بەڵکوو بەو رەفتارانەیان سەلماندیان کە چەندە دڵ ڕەقن بەرامبەر بە کوورد و ئاڵای کوردستان ، ئەو ڕوداوانەی کە لە رۆژی دووشەمەی ڕابردوو ڕوویان ـدا ئاسایی نەبوو ، بەجنێو و تانە و قسەی ناشرین نەوەستان بە سووتانی ئاڵا و درووشمی میوانەکەیان نەوەستان ، بەڵکوو لە نێو ئەو مەیدانەی کە ناویان ناوە گەل و نازناوی نێودەوڵەتیان بۆ درووست کردووە گیانی کووڕە کوردەکانی شاری هەولێر کەوتە بە ڕەحمی شەق و داری ئەوان ، ئەو هاندەرانی کە بۆ هاندانی تیمەکەیان کەنووێنەری کوردستان بوو چوبوونە ئەو ووێرانەیە و ئەم جارەش دووپاتیان کردەوە کە دوژمنی کوردن ، ببینن چۆن بە دار و ئاسنی دەستی پۆلیسی یاریگا و چەندانی دیکە هێرش دەکەنە سەر هاندەرە کوردەکان ، ئایا ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە ڕۆژێک دێت دەبێت بێنە کوردستان ؟ ئایا دەبێت هەڵوێستی ئێمە چۆن بێت بەرامبەر بەوان ؟ هەر پێیان دەڵێین برا عەرەبەکانمان ؟ یان بەخۆڕایی دەیانکەینە ژوورەوە لە یاریگا شەهید فەرەنسۆ هەریری ؟ ئەو وەڵامانە بۆ ئێوە بە جێ دەهێلم و ئێوە و کەمێک لەو سووکایەتیە بە نەتەوەی کورد و ڕۆلەی ئەم کوردستانە لە ووێرانەکەی ئەوان کە بەنیازن ئابڵۆقەی وەرزشیان لەسەر لابچێت ،،
یاریگا


