بابهت: بۆ کچان:بەکار هینانی ماکیاج لە وەرزی گەرمادا
وەك دەزانی ئێستا لە وەرزی هاوینداین. هەمیشەیش وەرزەكان شێوازی ماكیاژكردنی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم وەرزی هاوین و گەرمایەدا چەند سەرەنجێكی كورت ئاماژە پێ بكەم.
سەرەتا، لە وەرزی گەرمادا هەمیشە پێویستە ئەو ڕەنگانە هەڵببژێریت كە ڕەنگی ناسك و كراوەن لە نموونەی پرتەقاڵی یان سەوزی كاڵ یان شینی كاڵ و سپی و زەرد و ڕەنگە كاڵەكانی دیك...ە.
پاشان دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ كرێم و درەمانەكانی دیكەدا بكەیت، چونكە بەكارهێنانیان بە ڕادیەكی زۆر دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەموچاو و ڕوخسارت، ئەویش بەهۆی گەرمای زۆر و عارەقە و تێكەڵبوون و كارلێككردنی لەگەڵ ماددە كیمیاییەكانی نێو كرێمەكەدا، كە سەرەنجام بە زیانی ڕوخسارت كۆتایی دێت.
بۆ ماكیاژی چاویش هەمیشە ڕەنگە كراوەكان بەكاربهێنە، لەوانەیش ڕەنگی سپی یان بێجیەكی كراوە یان هەر ڕەنگێكی دیكەی نزیك لەوان. بۆ جوانیبەخشین بە چاوەكانیشت دەتوانی ڕەنگی قاوەیی بە ڕێژەیەكی كەم لە گۆشەی كۆتایی چاوتدا بەكار بهێنی. هەروەك هەمان ڕەنگیش دەكرێت لە جوانكردنی برۆدا بەكار بهێنیت.
بۆ زانیاریشتان ڕەنگی گشتی بۆ ئەم وەرزە ڕەنگی مۆر و پرتەقاڵییە. بیریشت نەچێت كە لە وەرزی گەرمادا پێویستە وریای كەرەستە و دەرمانەكانت بیت، لەوەی كە دەبێت لە جێگای فێنكدا هەڵیانبگریت، بۆ ئەوەی لە خراپبوون و تێكچوون بیانپارێزیت
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]