بابهت: دایە گیان گەر تۆ نەبویتایە؟؟
دایە گیان گەر تۆ نەبویتایە؟؟
گەر تۆ نەبویتایە؟؟
گەر تۆ نەبویتایە عیشق بە کەڵکی چی دەهات ڕۆژ و شەوو بەهەشت بۆ کێ دەڕازێنرایەوە؟؟؟
گەر تۆ نەبویتایە..هیچ وشەیەک لەدایک نەدەبوو شاعیران لێویان بە وتەیەک نەدەکردەوە..
گەر تۆ نەبویتایە… دڵەکان لەپاشخانێکی لەبیرکراودا لەجێی خەوێکی کوژراوەدا ئەرزان
...گەر تۆ نەبویتایە…من هەروەک ئەوەی لە کۆڵانە تاریکەکانی ئەزەلی گەمارۆدراودا مابێتمەوە و هەنگاوم نەئەنایە سەرزەوی
گەر تۆ نەبویتایە ..چ کەسێک دڵتەنگی و فێری من ئەکرد کام دەستە قژەکانم شانە دەکات؟؟
گەر تۆ نەبویتایە… چ کەسێک خۆزگەکانی لە سینەمدا دەناشت ئەلف و بێی خۆشویستنی دەهێنایە سەرزمانم؟؟
گەر تۆ نەبویتایە..چ کەسێک لانکەم لەنێوان کاکێشان و مەلکوتدا ڕادەژەنێ و لەبارەی مناڵێتی هەسارەکانەوە چیرۆکم بۆ دەگەڕێتەوە؟؟
گەر تۆ نەبویتایە…ج کەسێک من ئاشنا دەکات لەگەل پەپولە عاشقەکان و چۆلەکە میهرەبانەکان
گەر جاوەکانی تۆ نەبونایە…
گەر دەستەکانی تۆ نەبونایە..
گەر ئاواز ولایلایەی تۆ نەبێت…
گەرزەردەخەی تۆ نەبێت….
تەل تەڵی لەشم لەیەکتری دەترازاو یەک دلۆپ ئاورنگیش لەسەر پەڕەی گوڵەکانم هەڵنەدەنیشت…
تۆ بویت لەگەڵ هەورەکان و پەلکە زێڕینەدا جل و بەرگێکت بۆ دوریم و خەونەکانمت لە ئامیزی گەرمی خۆتدا جێکردەوە…..
تۆ بویت کە دانەدانەی خانەکانم لەگەڵ بۆنێک تێکەلکرد کە لە پەڕ وباڵی جوبرەئیلەوە دەچکاو …بۆ ئێسقانە بچکۆلانەکانم لایلایەت کرد…
تۆ بویت کە دەستمت خستە دەستی فریشتەکان و بە ئەوانت گوت
تەنانەت بۆ ساتێکیش لە من جیا نەبنەوە)
گەر تۆ نەبویتایە…
گەر تۆ نەبینم….
ئەم چاوانەم بە کەڵکی چی دێن……