بابهت: پشیلە مەترسیە بۆسەر ژیانی مرۆڤ
[size=24]ئەگەر هەیە پشیلە ببێتە هۆكار بۆ تووشبوونی مرۆڤ بەشێرپەنجەی مێشك.
زانایانی فەرەنسی هۆشداریاندا لەئەگەری گواستنەوەی جۆرێك لەبەكتریای مشەخۆر كەلە گەدەی پشیلەدا دەژی بۆ مرۆڤ كە هۆكارە بۆتووشبوون بەشێرپەنجەی مێشك.
زانایان لەپەیمانگای سی ئێن ئاڕ ئێس-ی فەرەنسی لە زانكۆی مۆنبێلی لە لێكۆڵینەوەیەكدا سەلماندوویانە كە بەكتریای توكسوپلازمای گوندی كەلە گەدەی پشیلەدا دەژی لەكاتی تێكەڵاوی لەگەڵ ئەو پشیلەدا دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشكی دەكات.
فریدیرك تۆماس كەیەكێكە لەو زانایانەی كە بەشداری لێكۆڵینەوەكە بووە دەڵێ، بەپێی لێكۆڵینەوەكە بۆیان روونبۆتەوە كە ئەو ژن و پیاوانەی كەتێكەڵاوی زیاتریان لەگەڵ ئەو پیشلە تووشبووانە هەیە زیاتر تووشی نەخۆشیەكە دەبن [/size]