بابهت: ڕیاڵ مەدرید ٦-٠ تیدا تیانگین : شەپۆلی سەرکەوتنەکانی لۆس بلانکۆس دوایی نایەت !
[size=24][/size]
سەرکەوتنە گەورەکانی ڕیاڵ مەدرید لە یارییە دۆستانە خۆئامادەکارییەکان درێژەی هەیە و جارێکی تر لۆس بلانکۆس بە ئەنجامێکی گەورە زلهێزی خۆی دووپاتکردەوە . ئەمڕۆ یانەی تیدا یانگینی چینی میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردوو مێرەنگی لە حەوتەم یاری دۆستانەدا حەوتەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا .
سەرەتا لە خولەکی ٩ ڕیکاردۆ کاکا بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و پاشانیش لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری ئەنخیل دی ماریا لە ١٥ دووەمیشی تۆمارکرد ، لە نیوەی دووەمدا هەریەکە لە گۆنزالۆ هیگواین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکەکانی ٦٨ و ٧٤ دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد . پاشانیش کەریم بنزیمە کە لە نیوەی دووەم بەشداری لە یارییەکە کرد لە ٨٠ و ٨٢ گۆڵی پێنجەم و شەشەمی ڕیاڵی تۆمارکرد .
مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەرامبەر یانەکانی لۆس ئەنجلس گالاکسی و شیڤاز گوادالاخارا و فیلادلفیا یونیەن و هێرتا بەرلین و لیستەر ستی و گوانژۆو و تیدا تیانگین یاری کردووە و سەرەڕای سەرکەوتن لە گشت یارییەکان توانیوێتی ٢٧ گۆڵ تۆماربکات .[center][/center]

