بابهت: لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی رۆژووەوە
لێکۆڵینەوەی نوێی پزیشکی لە ئەمریکا ئەوەی دەرخستووە کە رۆژوو دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە. لێکۆڵینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە بەرۆژوو بوون و خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لەلایەن رۆژووەوانەوە بەدرێژایی سی رۆژ، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە بەدووربێت، ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە جەستەی مرۆڤ بەھۆی رۆژووەوە لە ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە بەدوور دەبێت، گرنگترین ھۆکارەکانی تووشبوون بەو دوو جۆرە نەخۆشییە ئەمانەن: بەکاربردنی چەوری و زیادبوونی کێش، بەرزبوونەوەی ئاستی کلۆکۆز و سێیانەی شەکریی لە خوێندا.
شایانی باسە ئەم لێکۆڵینەوەیە لەلایەن دکتۆرێک بەناوی (بنیامین ھۆرن) لە پەیمانگەی دڵی سەر بە سەنتەری (ئینتەرماوتن)ی پزیشکی ئەنجامدراوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکەش رۆژوو دەبێتە ھۆی برسی بوون و ئەمەش دەبێتە ھۆی دەرھاوێشتەی رێژەی زۆری کۆلیستڕۆڵ و بەمەش جەستە وای لێدێت کە رێژەی زۆرتر لە چەورییەکان بەکارببات لەجیاتی شەکری کلۆکۆز و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ژمارەی خانە چەورییەکان لە جەستەی مرۆڤدا، بەمەش زیاتر: ھەم مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و ھەمیش لە نەخۆشی شەکرە بەدوور دەبێت.
ئیسلام بۆ ھەمووان-
