بابهت: چاڤی هێرناندێز:گواستنەوەی سیسك فابرێگاس لە دوا قۆناغەكاندایە
[size=24]
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی باڕسێلۆنا چاڤی هێرناندێز هەست دەكات كەوا لە داهاتووێكی نێزیكدا یاریسازی یانەی ئاڕسینال سیسك فابرێگاس پەیوەندی بە بلوگرانا دەكات.
لە لێدوانێكی چاڤی 31 ساڵان بۆ RAC1 ووتی…”ئێمە بە پەرۆشین بۆ گواستنەوەی سیسك،وا دیارە ئێستا گواستنەوەكە لە دوا قۆناغەكاندایە،هیوادارین كەوا هیچ كێشەی تێنەكەوێت و پەیوەندی بە ئێمەوە بكات”.
“پڕۆسەی گواستنەوەكە پەیوەستە بە ڕێككەوتنی هەردوو یانەی باڕسا و ئاڕسینال،گەشبینم بەوەی سیسك دێتە كامپ نو”.
ئاڕسینال بەم دواییە بۆندێكی بە بڕی 35 ملیۆن یۆڕۆـی باڕساـی ڕەت كردەوە كە پێشكەش بە كاپیتانۆ كرا بوو.
لە لایەكی ترەوە چاڤی سەبارەت بە كلاسیكۆـی داهاتوو لە جامی سوپەری ئیسپانی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید كە بڕیارە یاری چوون لە 14ـی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت ووتی…”لەسەر یاریگای خۆمان ئێمە باڵا دەستین،بەڵام نامەوێت زیاتر هیچ باسی ڕیال مەدرید بكەم”.
باڕسێلۆنا دوێنی توانی بە ئەنجامی 2-0 سەربكەوێت بەسەر یانەی كلوب ئەمریكا و كۆتایی بە گەشتە ئەمریكیەكەی هێنا و لە ئێستاوە خۆیان بۆ یاری داهاتوو ئامادە دەكەن.[/size]


