بابهت: مه ترسى و زيانەكانى پەنجه تەقاندن
مه ترسى و زيانەكانى پەنجه تەقاندن
بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی زانستی كە لە بەرنامەی quarks لە كەناڵی تەلەفزیۆنیی DWR ئەڵمانی بڵاوكرایەوە، دەركەوت كە تەقاندنی پەنجەكانی دەست زیانی بۆ تەندروستی هەیە.
لەو بەرنامەیەدا توێژینەوەكە لەسەر ١٠ كەس ئەنجامدرا كە پەنجەیان دەتەقێنن، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجامی هەمو ئەو لێكۆڵینەوانەی كە لەسەر ئەو بابەتە كراوە خرانەڕو و هەروەها پێوانەی پەنجەی بەشداربوان و وێنەكانیان لەرێگەی تیشكەوە ئەنجامدرا.
توێژەرانی ئەم بوارە بە پشتبەستن بەلێكۆڵینەوە كۆن و نوێیەكان گومانی مەترسی و زیان بۆ سەر تەندروستی ئەو كەسانە دەكەن كە بە بەردەوامی پەنجەكانیان دەتەقێنن و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەهۆی راکێشان و تەقاندنی جومگەی پەنجەوە، دلۆپە هەڵمی گازی لەنێوان جومگەکاندا دروست دەبێت، بەمەش ئەو جومگانە دەکەونە ژێر فشارەوە، ئەگەر ئەو دڵۆپە گازانەش بتەقن ئەوا ئەم ئەنجامانەی لێدەکەوێتەوە:
- ئەستور بون و ئاوسانی جومگەکانی پەنجەی دەست.
- شێوەی پەنجە دەگۆڕێت و خوار و ناڕێک دەبێت.
- مەترسی توشبون بە هەوکردنی جومگەی پەنجە.
- مەترسی توشبون بە پوتبونی ئێسک.
- کەمبونەوەی لینجی نێوان جومگەکان

