1

بابه‌ت: ئینتێرمیلان 1-2 ئەی سی میلان : سوپەر میلان شەشەم نازناوی لە بەرگێکی چینی ـدا خستە خەزێنەکان

[size=24][center]http://a1.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc6/228981_266834559996881_124287077584964_1169546_5524378_n.jpg
ئەی سی میلان بە لە دوورەوە گەڕایەوە و بە زیرەکی ئەلێگری و بە پشت بەستن بە توواناکانی ئیبرا و بواتینگ سووپەری  شەشەمی بەدەست هێنا و هێلانەکەی بەسەر ئینتەر ـدا ووێران کرد ،

لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی چین کە ناسراوە بە هێلانەی باڵندە لە پەکینی پایتەختی ووڵاتی چین و بەناوبژیوانێتی نیکۆلا ڕیزۆلی بەناوبانگ هەردوو یانەی ئینتێر میلانی پاڵەوانی جامی ئیتاڵی و ئەی سی میلان پاڵەوانی خوولی کاڵچیۆی ئیتاڵی بەیەک گەیشتن لە یاری جامی سووپەری ئیتاڵیا بەبەرگێکی چینی  و یانەی میلانیستا بووە پاڵەوانی ئەم جامە دوای بردنەوەی بەئەنجامی 2-1 .

لەسەرەتای گیمی یەکەم مدا یاریەکە گڕووتینێکی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوولا وەک چۆن پێش یاریەکە ئاماژەیان بە کراوەیی یاریەکە ـدا بوو هەر بەو شێوەیە بوو ، ئینتێڕ میلان بەپێکهاتەی 3-5-1-1 یاری دەکرد کە تارادەیەک ئەم پێکهاتەیە پێش  یاریەکە زۆر نامۆ بوو بۆ ئەو یانەیە بەڵام گاسپەرینی کە سوور بوو لەسەر ئەوەی کە بەو پێهاتەیە یاری بکات کە لەگەڵ جێنەوا دایڕژتبوو ،، ،ئەی سی میلان بە پێکهاتەی 4-3-1-2  یاری دەکرد بەڵام پشووی بە ئەلێکساندەر پاتۆ دابوو کە لەدواین دێربی ـدا دووگۆڵی تۆمار کرد لە تۆڕی نیراتزووری و پشتی بەستبوو بە توواناکانی ئیبرا و خێراییەکەی ڕۆبینهۆ ، بەگشتی گێمی یەکەم یاریەکی زۆر بەهێز بوو ، لە یەک دووەیەکی جوان ـی ڕۆبینهۆ و  ئیبرا ئەوەی یەکەم ـیان گۆڵێیک مسۆگەری بۆ میلان لەدەست ـدا و پاش ئەم هەلە یاریزانانی ئینتێر کەوتنە خۆیان و چەندین جار هەوڵی دەرچونیان ـدا لە ڕیگای یاریزانی لاوی تازە دەرکەوتووی ئەرجەنتینی کە ئەویش ڕیکی ئەلڤارێزە و بەرفریکارانی میلان بەتایبەت ئەباتێی تووشی سەر ئێشە کردبوو ، یاریەکە لەگەڵ ئەوەی زۆر بەهێز بەڵام لە توندوتیژی بە دوور نەبوو لەلایەن گلاتیادۆری هێڵی ناوەراستی ڕۆسۆنێری جینارۆ گاتووسۆ کە لە خوولەکی 20 فاوڵێکی مەترسیداری لەسەر هێڵێ سزا گرت و کارتێیک بەڕووی ـدا بەرز کرایەوە ،، بەڵام ئەو کارتە بەس نەبوو بۆ سزاکەی گاتووزۆ و یاریزان وێسلی سنایدێر کە دواین هەواڵەکان باس لە فرۆشتینی دەکەن بە یانەی مان سیتی لە لێدانێكی ڕاستەوخۆی نموونەیی ـدا کووڕە ئاڵتوونیەکەی هۆڵەندا توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی ئینتێ لە خوولەکی 21 تۆمار بکات ، دوای ئەم گۆڵە یانەی میلان زیاتر هاتنە پێشەوە و چەند هەلیکیان لەدەست ـدا کە گرنگترینیان لێدانێكی سەری ئێبراهیمۆڤیچ کە بە ستوون کەوت و ئەم گێمە تاڕادەیەک ئینتێر باڵادەست تر بوون و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێ وەڵامی سنایدێر بە کۆتاهات ،

لە نیوەی دووەم ـدا یانەی میلان باشتر بەدیار کەوتن بەتایبەت دوای دانیشاندنی یاریزانی ئەرجەنتینی لە یانەی ئینتێر ڕکی ئەلڤارێز بەتەواوی مەترسیەکانی نیرازۆری کۆتایی هات و کاتی جەنگی دووژمنەکەیان لەناو یاریگا دەستی پێکرد و ئەی سی میلان تووانیان کۆنترۆلی یاریگا بکەن و لە چەند پاسێکی جوان ـدا  یاریزان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ تووانی بەلێدانێكی سەر گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات لە خوولەکی 60 و دڵی هاندەرانی یانەکەی خۆش کرد ، پاش ئەم گۆڵە یاریزان پاتۆ هاتە نێو یاریگا و رۆبینهۆ ماڵ ئاوایی کرد و ئەم گۆڕانکارییە زۆری بە دوای خۆی ـدا هێنا و ئەم جارەش لە کۆنترۆڵکردنی تۆپێكی جوان لەلاین ئەلێکس و لێدانێک لە لایەن هەمان یاریزانەوە و تێبینی کردنێكی جوانتر لە لەلایەن کین پرێنس بواتینگەوە گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی میلان تۆمار کرد لە خوولەکی 69 ، پاش ئەم گۆڵە یاریزان پازینی هاتە نێو یاریگا و هەردوولا گۆڕانکاریەکانیان ئەنجام ـدا و مەترسیەکانی ئەنتەر تۆزێک تۆخ بوەوە بەڵام بێ سوود بوو چونکە بەرگریکارانی میلان ڕێگر بوون لە توواناکانی هێرشبەرانی ئینتێڕ و یاریەکە بەم ئەنجامە 2-1 لەبەرژەوەندی میلانیستا بەکۆتا هات و یانەی ناوبراو بۆ جاری شەشەم لە مێژووی ـدا جامی سووپەری ئیتاڵی لە ئامیز گرت و جارێكی دیکە بۆ ئینترەی سەلماند کە وەرزی ڕابردوو بەشاییستەیی بوەتە پاڵەوان ،
http://cache.daylife.com/imageserve/04mYeSFdy9dbJ/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/09N7d7q26oeZ5/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/06db3C62Pj5OM/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/0bIMcROeDG4ob/x610.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/05ltc140128NM/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/049iaExeppbOd/610x.jpg


[/center][/size]

http://webchinupload.com/files/40284_125661987482099_100001148961265_153656_3736114_n_1.jpg
http://webchinupload.com/files/kurdzhin-13072701521_1.gif