بابهت: چەند زانیارییەک و پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاری جامی قەڵغانی خولی ئینگلیزی
[size=24][/size][center]
سبەینێ یەکشەمە لە میانەی یاری جامی قەڵغانی خولی ئینگلیزی کە هاوشێوەی جامی سوپەری وڵاتانی ترە ، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر ستی بەیەک دەگەن .
یاری دێربی شاری مانچستەر هیچ کات وەکو یاری سەیر ناکرێت بەڵکو وەکو جەنگی نێوان دوو دوژمنی سەرسەخت وایە تەنانەت ئەگەر بۆ یاری دۆستانەش نەبێت نەخاسمە لە یاری بەدەستهێنانی جامی قەڵغانی خولی ئینگلیزی . هەربۆیە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و چاوەڕوانی یارییەکەی بەهێزی لێدەکرێت.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە :
مانچستەر یونایتد ( ٤-٣-٣ ) : دی خیا ، جۆنس ، ڤیدیج ، فێردیناند ، ئێڤرا ، یۆنگ ، جۆنس ، ئەندرسۆن ، نانی ، ڕونی ، بێرباتۆڤ .
مایکل کاریک لە قۆناغی چاکبوونەوەکەی پچڕانی ماسولکەیەکی ڕانیدایە ، وە ڕافائیل لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر بەرشە ئازاری پێگەیشتووە . خافییر هێرناندێزیش کە لە گەشتی یونایتد بۆ ئەمریکا توشی شڵەقانی مێشک هات هێشتا بارودۆخی وەک پێویست نیە و بەشداری لەم یارییەدا ناکات .
…………………….
مانچستەر ستی : ( ٤-٤-٢ ) : جۆی هارت ، ڕیچاردس ، کۆمپانی ، لیسکۆت ، کلیشی ، میلنەر ، دی یۆنگ ، یایا تۆرێ ، داڤید سیلڤا ، بالۆتێلی ، ئەگوێرۆ .
کارلۆس تێڤێز بەشداری لەم یارییە ناکات بەهۆی دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەکەی تر و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دوو شەمە پەیوەندی بکاتەوە بە مەشقەکانی یانەکە کە لەوەتەی جامی کۆپا ئەمێریکا لە وڵاتەکەی ماوەتەوە بەڵام هاتنی هاونیشتیمانییەکەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ پێدەچێت جێگای تێڤێز لە پێکهاتەکە پڕبکاتەوە.
…………………………………………………
چەند زانیارییەک سەبارەت بە جامی قەڵغانی ئینگلتەرا
- مانچستەر یونایتد خاوەنی زۆرترین ژمارەی نازناوەکەیە بە بردنەوەی ١٨ نازناوی جامی قەڵغانی خولی ئینگلیزی کە پێشتر بە قەڵغانی خێرخوازی خولی ئینگلیزی ناودەبرا.
- لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ، مانچستەر یونایتد ٦ جار گەیشتۆتە یاری جامی قەڵغان ، بە یارییەکەی ڕۆژی یەکشەمە دەبێتە حەوتەمین جار.
- زۆرترین گۆڵ کە لەک یاری جامەکە تۆمارکرابێت لە ساڵی ١٩١١ بوو کاتێک شیفڵد یونایتد بە ئەنجامی ٨-٤ لە سویندن تاونی بردەوە.
- ڕایان گیگز زۆرترین جار بەشداری لەو جامەکەدا کردووە لە مێژوودا کە ١٣ جار بووە و ٨ جاریان شەیتانە سوورەکە نازناوەکەی بەدەست هێناوە.
- دواین جار مانچستەر ستی گەیشتبێتە یاری جامەکە ، لە ساڵی ١٩٧٣ بوو کاتێک دۆڕان بە شیفڵد یونایتد بە ئەنجامی ١-٠ .
- دواین جار مانچستەر یونایتد و مانچستەر ستی لەم جامەدا بەیەک گەیشتبن لە ساڵی ١٩٥٦ بوو کاتێک بە گۆڵێکی دینس ڤیۆلێتی ئەفسانەی شەیتانە سوورەکان ، مان یونایتد جامەکەی بردەوە .
[/center]

