بابهت: ئێڤرا: هیوادارم جارێكی تر هەمان تاڵی رۆما نەچێژین
[CENTER]
بەرگریكاری یانەی مانچستەریونایتد پاتریك ئێڤرا سورە لەسەر ئەوەی كە یانەكەی چاو لەرابردوو نەكات ئەمەش لەیاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە، وەك ئەوەی ساڵی 2009 رویداو تیایدا لەیاری كۆتایی بەرشەلۆنە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكەی لێ بردنەوە.
ئێڤرا بۆ پێگەی رەسمی یانەكەی رایگەیاند"یانەكەمان وانەی وەرگرتووەو نێچیرێكی ئاسان نیە بۆ كەتەلۆنیەكان" ئەم یاریزانەی مانچستەر ئەوەشی رونكردەوە كە كورەكانی فیرگسن ئامادەن لەسەر یاریگای وێمبڵی تۆڵە بكەنەوە.
ئێڤرا درێژەی بەوتەكانیداو رایگەیاند" رێزی بەرشەلۆنە دەگرین، هەروەها رێزی ئەوەش دەگرین كە لەرۆما كردی كاتێك بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بردینەوە، بەڵام بەتەواوی كاتی پشوم بیرم لەوە كردووەتەوە بۆچی وەك مانچستەریونایتد یاریمان نەكرد؟ بۆچی ئەوەی پێمان بوو پێشكەشمان نەكرد؟ ...نامەوێت جارێكی تر ئەزمونی لەو شێوەیە دوو بارە بكەمەوە"[/CENTER]



[/center]