1

بابه‌ت: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

[center]بسم اللە الرحمن الرحیم[/center]

سڵاو هاورێیان لەم بابەتەدا دەمەوێ چەند پرسیارێک بکەم بزانم کێ دەیزانێت

١- بۆچی خۆر لە کاتی خۆرهەڵاتن/خۆرئاوا بوون قەبارەکەی گەورەتر دەر دەکەوێ ؟

٢- بۆچی لەکاتی خۆر ئاوابوون ئاسمان زیاتر رەنگی سوور بە خۆوە دەگرێ؟

٣- بۆچی هێلکە لە کاتی کوڵان لەباری شلیەوە دەگۆرێت بۆ باری رەقی؟

٤- بۆچی ماسی لەناو ئاوی کوڵاو ناتوانی بەردەوام بێت لە ژیان؟

٥- بۆچی برۆکان و پێلوەکانی چاو گەشەیان رادەوەستێی پێچەوانەی پرچ ..هتد؟

ئەمە کۆمەڵە پرسیارێکە هیوادارم وەڵامەکانیان بزانین ان شاء اللە دوای وەڵام دانەوەیان پرسیاری تریش دەدەنێم

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

2

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

[size=16]سةرةتا دةست خوش بوو ئةم برسيارة سةر سورهينةرانة ,,,

١- بۆچی خۆر لە کاتی خۆرهەڵاتن/خۆرئاوا بوون قەبارەکەی گەورەتر دەر دەکەوێ ؟

وةلام : لة راستى دا قةبارةى خور جيكيرة واتا خور هةر وةك خويةتى لة كاتى خور  هةلاتن و خور  ئاوا بون دا وة

بة شيوة زانستى يةكةى بيى دةووترى خداع البصري القمري (moon illusion)..

خور هةر جةند لار بيت قةبارةكةى كةورة دةبيت بةلام بة ستونى قةبارةى بجوك ديتة بةر جاوو ,,وةك ئةم وينانة :http://www12.0zz0.com/2011/04/10/00/902460165.jpg

http://www12.0zz0.com/2011/04/10/00/181079320.jpg[/size]


[size=16]٢- بۆچی لەکاتی خۆر ئاوابوون ئاسمان زیاتر رەنگی سوور بە خۆوە دەگرێ؟

وةلام: كاتى خور دةكاتة  تاقى ئاسمان تيشكى ستونى دةبيت  لة بةركى هةوادا واتا  ئةو تيشكى خورة  بة بةركى هةوادا تيدةبةريت و بة بى ئةوةى هيج كورانكارى لة رنكى روو بدات وة كاتى خور هةلاتن و خور ئاوا بوون دا خور لار دةبيت  لة بةركى هةوا دا وة لةو كاتة دا تيشكى خور زياتر دمينيتةوة وة لةدواييدا كاردنةوةى فلتةرى لة  بةركى هةوادا كةورة دةبيت و ريكة بة هيج رةنكيك نادات بةس رةنكى سور و برتقالى نة بيت وة بۆ زانيارى رةنكى خور زور رةنكة وةك بةلكة زيرينةية [/size]
بۆنموونة :

http://www12.0zz0.com/2011/04/10/01/797917184.jpg

http://www12.0zz0.com/2011/04/10/01/240447493.jpg

[size=16]بةو هيوايةم راست بيت ,,,[/size]

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

3

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

دەست خۆش لیندا خان وەڵامی یەکەم تارادەیەکی زۆر راستە وە بۆ وەڵامی دووەمت دەتوانم بڵێم %٧٠ راستە

بۆ پرسیاری یەکەم

تیشکی خۆر لە ناوەندێکی کە چڕی نەگۆر بێت خێرایەکەشی ناگۆرێ بۆیە لە ئاسمان لەبەر ئەوەی چڕی نەگۆرە خێرایی تیشکی خۆر نەگۆرە بەڵام کاتێ بەر بەرگی هەوای دەوری گۆی زەوی دەکەوێ ئەوا دەچێتە ناوەندێک کە چڕییەکەی جیاوازە لەو ناوەندەی کە لێی هاتووە. جا ئەگەر تیشکی خۆر بە شێوەیەکی ئەستوون ( گۆشەی ٩٠ پلە) بەر بەرگی هەوای دەوری گۆی زەوی کەوت ئەوا توشیی شکانەوە نایێت دەتوانین بڵێن کە شکانەوە سفرە ( ئەم دیاردەیەش لەکاتی نیوەرۆ روودەدات کە خۆر بەشێوەیەکی ئەستوون لەسەر زەوییە) بەڵام هەرکاتێ خۆر بە گۆشیەکی دیاری کراو بەر بەگی هەوا بکەوێت ئەوا قەبارەی رۆژ یان مانگ یان ئەستێرەکان گەورەتر دەبێ لەراستی هەربۆیەش لە کاتی رۆژهەڵاتن و رۆژ ئاوا بوون تیشکی خۆر گەورەترین گۆشەی دەبێ لەگەل بەرگی هەوا بۆییە گەورەتر دەردەکەوێ بەڵام بەم دیاردەیە بواترێ Atmospheric Refraction راسترە لەوەی کە بوترێ moon illusion

پرسیاری دووەم

ئەم پرسیارە دەتوانین بە دوو شێوەی تریش بکەین کە ئەمانەن

١- بۆچی ئاسمان رەنگی شین بەخۆوە دەگرێت زۆربەی کات؟

٢- بۆچی ئاسمان رەنگی رەش بە خۆوە دەگرێت لە شەو دا؟

ئەم ٣ پرسیارە هەر سێکیان یەک وەڵامیان هەیە کە ئەمەی خوارەوەیە

هەروەک زۆر بەمان دەزانین کە تیشکی خۆر لە ٧ رەنگی سەرەکی پێک دێت هەروەک لە پەلکە زێرینە بەدەر دەکەوێ کاتێ کە خۆر و باران لەهەمان کات دا روودەدەن.

کاتێ تیشکی خۆر بەر بەرگی هەوا دەکەوێ ئەوا بەهۆی ئەو گەردیلەکانی تۆز و گەردیلەی تر توشی پەرت بوون دێت بۆ رەنگەکانی پەلکە زێرینە وەلەبەر ئەوەی رەنگی شین درێژی شەپۆلی کەمە ئەوا نزیەکی ١٠ جار زیاتر لە رەنگەکانی تر پەرت دەبتەوە ئەمەش وا دەکات کە ئێمە ئاسمان بە شینی ببینین بەڵام لەکاتی خۆرهەڵاتن یان ئاوا بوون تیشکی خۆر ماوەیەکی درێژتر دەبرێ لەناو بەرگی هەوا وە لەبەر ئەوەی درێژی سەپۆلی رەنگی شین کەمە ئەوا لەناو دەچێت بەڵام رەنگی سوور درێژترین شەپۆلی هەیە بۆیە رەنگی سوور توشی پەرتبوون دێت و ئاسمان بە سووری یان هەندێ جار بە زەردی دەردەکەوێ ئەگەر کەش و هەوا ساف بێت.

وەلەبەر ئەوەی لە کاتی شەو تیشکی خۆر لە بەرگی هەوا نادات لەو شوێنەی کە بینەرەکە سەیری دەکات بۆییە توشی پەرت بوون نابێ و ئاسمان بە رەنگی سەرەکی خۆی دەبینین کە رەشە

دەتوانین سەیری ئەم وێنەیەش بکەن بۆ ئەوەی زیاتر لەم دیاردەیە تێبگەین

http://scifun.chem.wisc.edu/homeexpts/Graphics/bluesky.gif


ئەوە وەڵامی ٢ پرسیارەکەی یەکەمن بەهیوای سوود وەرگرتن و چاوەرێی وەڵامی پرسیارەکانی ترین

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

4

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

[size=24]بۆچی هێلکە لە کاتی کوڵان لەباری شلیەوە دەگۆرێت بۆ باری رەقی؟

جونكة هيلكة لة بروتين بيك ديت وة بروتينيش بة كاردانةوةى كةرمى زمارةى هيدروجينى دةكوردريت وة كاتى هيلكة بلةى كةرمى دةكاتى  دةبيتة هوى تيكجوونى شيوةى بروتينى و سيفةتة سروشتيةكةى خوى لة دةست دةدةات وة ئةمةش بيى دةوترى,,, (Denaturation of protein‏)[/size]


http://www12.0zz0.com/2011/04/11/01/294124628.jpg

http://www12.0zz0.com/2011/04/11/01/283312645.jpg

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

5

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

[size=24]بۆچی ماسی لەناو ئاوی کوڵاو ناتوانی بەردەوام بێت لە ژیان؟

ئةكةر هةلة نةبم لةبةر ئةوةى ئاوى كولاوو ئوكسجينى تيدا نامينى يان كةم دةبيت ,,,[/size]


http://www12.0zz0.com/2011/04/11/02/197177860.jpg

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

6

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

[size=16]٥- بۆچی برۆکان و پێلوەکانی چاو گەشەیان رادەوەستێی پێچەوانەی پرچ ..هتد؟

ئةوةى من بيزانم برۆ بةردوةوام كةشة ئةكات بۆ نموونة ئافرةت بروى دةكات و دواى جةند رۆزيك بروى ديتةوة ,, كاك مفا

ئاسانكارى نية برسيارةكان زور كرانة بۆية كةس ناتوانى وةلام بداتةوة ,,, [/size]

http://www12.0zz0.com/2011/04/11/02/876670775.jpg

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

7

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

کاکە مستەفا پرسیاری خوان بو بەسود بوون
بەخوا تاقەتی لە دوا گەرانم نەبوو هەتا بیدۆزمەوە وە زانیاریشم کەم بوو لەسەر
بەس دیارە لیندا خان وەلامی داوە
وە سودم لی بینی

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif

8

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

linda نووسی:

[size=16]٥- بۆچی برۆکان و پێلوەکانی چاو گەشەیان رادەوەستێی پێچەوانەی پرچ ..هتد؟

ئةوةى من بيزانم برۆ بةردوةوام كةشة ئةكات بۆ نموونة ئافرةت بروى دةكات و دواى جةند رۆزيك بروى ديتةوة ,, كاك مفا

ئاسانكارى نية برسيارةكان زور كرانة بۆية كةس ناتوانى وةلام بداتةوة ,,, [/size]

http://www12.0zz0.com/2011/04/11/02/876670775.jpg

دەست خۆش وەڵامی ٣ راستە بەڵام ٤ و ٥ نەخێر

بۆ پرسیاری چوارەم دەتوانم ئەو ئاسانکاریانەتان دەمێ کە پەیوەندی بە گۆڕانی چڕی (Concentration) ی ئاو هەیە کاتێک سوێرە ووە یان دڵۆپێنراوە

بۆ پرسیاری ٥ من مەبەستم ئەوەیە کە گەشەی برۆ و پێلوەکان رادەوەستن دوای ماوەیەک لە کاتێک دا گەر پرچ وەرگرین کە گەشەی راناوەستی و هەر بەردەوامە لە درێژ بوون

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

9

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

roll  :wall:

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

10

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

linda نووسی:

roll  :wall:

هههههههه باشە پرسیارەکەی ماسیتان تۆزێ ئاسانتر دەکەم

بۆ چی کاتێ دنکە ترێیەک لەناو ئاوی دڵۆپێنراو دادەنێی دەبینین قەبارەی گەورە و دەبێت کەمێک ئاو هەڵدەمژێت بەلام ئەگەر بیخەینە ناو ئاوی دەریاوە ئەوا چورچ دەبێتەوە هەر هەمان هۆییە کە ماسی ناتوانێ لە ناو ئاوی دڵۆپێنراو بژیت لەوە زیاتر ئاسانتر نابێ راستی

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

11

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

٤- بۆچی ماسی لەناو ئاوی کوڵاو ناتوانی بەردەوام بێت لە ژیان؟

وەڵام: چونکە پێستی ماسی جۆرە پێستێکە کە تارادەیەک رێگە بە تێپەر بوونی ئاو دەدات بۆ یە کاتێ ماسی لەناو ئاوی دڵۆپێنراو دەبێ چری لەشی ماسی زیاتر دەبێ لە چری ئاوی دڵۆپێنراوی دەووروبەری بۆیە ئاو دەست بە جوڵە دەکات لە دەوروبەری ماسیەکە بۆ ناو لەشی ماسیەکە ئەمەش دەبێتە هۆی بێ هێز کردنی شلەکانی ناو ماسی بۆیە کاتێ بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو ئاوی دڵۆپێنراو دەبێ ماسیەکە توانای بەردەوام بوونی لە ژیان نامێنێ و دەمرێ.

هەرهەمان هۆشە کە کاتێ دەنکە ترێیە دەخەیە ناو ئاوی دڵۆپێنراو ئەوە دەبێنین هەڵدەئاوسێ چونکە ئاو لە دەرەوە دەچێتە ناو ترێکە بەڵام کاتێ دەیخەیە ناو ئاوی سوێر ترێکە چورچ و سیس دەبێ.


٥- بۆچی برۆکان و پێلوەکانی چاو گەشەیان رادەوەستێی پێچەوانەی پرچ ..هتد؟

وەڵام: ئۆرگانی بچووک لەناو پێستی مرۆڤدا هەن لە پێیان دەڵێن follicles جا هەموو follicles بە سووری دادەروات لە ماوەی بەردەوام بوونی لە ژیان. anagen ئەو ماوەیەیە کە تیایدا پرچ و پێڵو... هتد بە شێوەیەکی بەرچاو گەورە دەبن وە سووری دووەم کە catagen ە ئەو ماوەیەیە کە پرچ و پێڵو.. هتد بە شێوەیەکی کەمتر گەشە دەکەن لە چاو سووری یەکەم وە سووری سێیەم کۆتایی پێی دەڵێن  telogen کە تیایدا مووەکان بە قۆناغی جێگیربوون دادەرۆن. سوورەکە کۆتایی دێت بە کۆتایی هاتنی  telogen و دوایی ئەم قۆناغە مووەکان دەست بە هەڵوەرین دەکەن مووی نوێ دەست بە گەشەکردن دەکات لە شوێنی مووی هەڵوەری.

مووی پرچ درێژترین ماوەی anagen ی هەیە کە لە نێوان ( ٤ - ٨ ) ساڵە کە لەم ماوەیە دا بەردەوامن لە گەشە کردن بەڵام قۆناغی سێیەمیان ماوەیەکی کەمە نزیکە (٢-٤) مانگە.

بەڵام مووەکانی پێڵوی چاو و برۆ و ...هتد قۆناغی گەشەیان تەنها (١-٦) مانگە کە نابێتە ساڵێکیش وە قۆناغی جێگیر بوون کە قۆناغی کۆتاییان نزیکەی (٢-٤) مانگە.

هەر لەبەر ئەم هۆیەیە کە ئەم موانە کورتن و وە وە دەردەکەون کە دێژیەکی جێگیریان هەبێ. لەمەوە ئەو ماویەی کە موو بەسەری دەباتن لەگەشەکردن ئەوا کۆنترۆڵی درێژی مووەکە دەکاتن.


بەهیوای سوود وەرگرتن

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

12

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

[size=16]دةست خوش بة راستى زور بة سوود بوون ,,,[/size]

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

13

وه‌ڵام: چەند پرسیارێکی زانستی بزانین کێ دەیانزانێ (بەشی یەک)

دەست خۆش زانیاری زۆۆۆر بەسوود بوون کاك مستەفا.