بابهت: ئیسپانیا بەنیازە میواندارێتی جامی جیهانی تۆپی پێی 2018 بكات.
ئیسپانیا بەنیازە میواندارێتی جامی جیهانی تۆپی پێی 2018 بكات.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا لە هەواڵێكدا ئاشكرایان كردووە، (ماریا ئانخێل ڤیار) سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدایە مۆندیالی تۆپی پێی 2018 لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.
مۆندیالی 2014 لە بەرازیل بەڕێوە دەچێت، بەڵام تا ئێستا شوێنی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی 2018 روون نەبۆتەوە و هەر یەك لە وڵاتانی مەكسیك، ئەمریكا، ئینگلتەرا، هۆڵەندا، بەلژیكا و ئیسپانیا ئامادەبوونی خۆیان بۆ میوانداری كردنی ئەو مۆندیالە بە یەكێتی تۆپی پێی جیهان راگەیاندووە.
شیاوی باسە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یەكەمجار لە مێژووی تۆپی پێی خۆیدا توانی لە جامی جیهانی ئەمساڵدا نازناوی پاڵەوانی تۆپی پێی جیهان بەدەست بهێنێت.
nawa