بابهت: تەفسیری هەندێ ئایەتی سورەتی الحجرات
[size=24]يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (Al-Hujuraat :6)[tanzil.net]
[color=#3366FF]ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناون ئەگەر کەسێکی متمانەپێ نەکراو هەواڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مەکەن، بەڵکو سەرنج بدەن، لێی بکۆڵنەوە تا بۆتان ڕوون دەبێتەوە، نەوەکو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خەڵکی دروست بکەن بەنەزانی، جا دوای پەشیمان ببنەوەلەو کارەی کەپێی هەستاون .
وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ (Al-Hujuraat :7)[tanzil.net]
ئێوە دڵنیابن و بزانن کەپێغەمبەری خوا لەناوتاندایە (پرس و ڕای پێ بکەن) زۆر شت هەیە ئەگەر ئەو، بەڕای ئێوەی بکردایە تووشی گیروگرفت و ناخۆشی دەبوون ...بەڵام خوا ئیمان و باوەڕی لەلا خۆشەویست کردوون و لەدڵ و دەرونتاندا ڕازاندویەتیەوە ... لەو لەیشەوە کوفرو بێ باوەڕی وگوناهوو یاخی بوون لەفەرمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئەوانەهەر خۆیان ڕێگەی ژیری و سەرفرازیان گرتۆتەبەر .
فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَنِعْمَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ٨
ئەمەش خۆی ڕێزو بەخششێکی تایبەتی و نازو نیعمەتێکە لەلایەن خواوەپێیان دراوە، خوایش زاناو داناو کاربەجێیە .
وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُۆْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ٩
ئەگەر دوو دەستە، یان دوو تاقم لەموسوڵمانان بوو بەشەڕیان، ئەوەدەستبەجێ هەوڵ بدەن ڕێکیان بخەن و ئاشتیان بکەنەوە، خۆ ئەگەر لایەکیان هەر دەستدرێژی دەکردەسەر لاکەی تر، ئەوا ئێوە بەگژ ئەوەیاندا بچن کەستەم و دەستدرێژی دەکات،، هەتا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا ... جا گەر لایەنە سەرکەشەکەبۆ فەرمانی خوا سەری دانەواند، ئەوەئێوە ناوبژیوانێکی دادگەرانەلەنێوانیاندا بکەن و دادپەروەری ئەنجام بدەن، چونکەبەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت کەدادپەروەری ئەنجام دەدەن .
إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
لەڕاستیدا هەر ئیمانداران برای یەکن، کەواتەهەرکاتێک لەنێوان دوو براتاندا ناکۆکی پەیدا بوو، ئێوە نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بكەنەوە، هەمیشە لەخوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت .
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ۚ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ١١
[/color]
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ! هیچ کەس و هیچ هۆزێک گاڵتە بەکەس و هۆزێکی تر نەکات و زەلیلی نەکات، چونکەلەوانەیە ئەوان چاکتر بن لەمان، ژنانیش بەگاڵتە بەیەک نەکەن و یەکتر زەلیل نەکەن، چونکەلەوانەیە ئەمان لەوان چاکتر بن ... سووکایەتی بەخۆتان مەکەن و یەکتری عەیبدار مەکەن (چونکەسووکایەتی بەیەکتر سووکایەتی یە بەخۆتان) هەروەها ناوو ناتۆرەی ناشیرین بۆ یەکتر دامەتاشن، ئای کەچەند ناشیرینە ناوو ناتۆرەی خراپ لەدوای باوەڕهێنان و موسڵمان بوون، ئەوەش تەوبەی نەکردبێت و پەشیمان نەبووبێتەووە لەگوناهەکانی، جا ئەو جۆرە کەسانەهەر ستەمکارن .[/size]
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

