1

بابه‌ت: ئەمەریكییەك بەتۆمەتی‌ لێنانی‌ پشیلەكەی‌ دەستگیركرا

[size=16]هاوڵاتی
لەناوچەی‌ بۆڤالۆی‌ رۆژئاوای‌ نیۆیۆرك بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ توندوتیژی‌ بەرانبەر بە گیانلەبەران پۆلیس ئەو پیاوە ئەمەریكییەی‌ دەستگیركرد كە پشیلەكەی‌ لەگەڵ‌ بەهارات‌و سەوزە تێكەڵ‌ كرد بوو بەو نیازەی‌ لێی‌ بنێت‌و بیكاتە ژەمە خۆراكێك. 
ماڵپەڕی‌ cnn بڵاویكردووەتەوە ئەو هاوڵاتییە ئەمەریكییە ناوی‌ غاری‌ كوركوكە، لەكاتی‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبێلەكەیدا سەرپێچی‌ لە هێمای‌ سووری‌ ترافیك كردووە هەربۆیە هێزەكانی‌ پۆلیس دوایكەوتوون‌و لەكاتی‌ وەستاندنی‌ ئۆتۆمبیلەكەشدا گوێبیستی‌ دەنگی‌ پشیلەكە بوون كە لەناو مەنجەڵێكدا دانراوە‌و لەگەڵ‌ زەیت‌و بیبەر‌و خوێ‌‌و بەهاراتدا تێكەڵكراوە‌و ئامادەكراوە بۆ كوڵاندن.
ماڵپەڕی‌ هەواڵی‌ «وای‌ ئێن ئێن« لەزاری‌ پۆلیسی‌ نیۆیۆركەوە بڵاویكردووەتەوە كە كوركوك راستی‌ ئەو بۆچوونانەی‌ پۆلیسی‌ پشتڕاستكردووەتەوە بەوەی‌ ویستوویەتی‌ پشیلەكەی‌ بكوڵێنێت‌و بیخوات بەوهۆیەی‌ پشیلەكەی‌ بەمدواییانە بێزاریكردووە‌و شێتانە رەفتاریكردووە.
هاوكات ئەو ماڵپەڕە بڵاویكردووەتەوە كە ئێستا پشیلەكە باری‌ تەندروستی‌ باشەو هاوڵاتییەكی‌ دیكەی‌ ئەمەریكی‌ دەیەوێت ئەركی‌ بەخێوكردنی‌ ئەو پشیلەیە بگرێـتە ئەستۆی‌ خۆی‌.[/size] http://img163.imageshack.us/img163/4733/katt.jpg هه ولاتى.نيت

http://img717.imageshack.us/img717/9420/spacervr.gif