بابهت: ئيعجازێكی زۆر گەورە لە ( 1 ) وشەدا
[size=16][center][size=24]ئيعجازی ڕێڕەوی ڕاستەقينەی خۆر
--------------------------------------------------------------------[/[/size]center]
[imgr][/imgr]
خۆشەويستانم باسەكە زۆر درێژ ناكەينەوە،ئيعجازی ئەم جارە بر يتيەلە(ڕيڕەوەی خۆر):
ئەو كەسەی قورئانی خۆشدەوێت بێ گومان حەز دەكات هەردەم لەبارەيەوە شتی نوێ فێر ببێت و شتە سەرسورهێنەرەكانی زياتر بزانێت.
گومان لەدڵەكان هيچ وشەيەكيان نەهێشتۆتەوە كە تانەو تەشەری لێ نەدەن،هەر ڕاستيێكی زانستيش دۆزرابێتەوە،ئەوا بێ گومان ڕەتيان كردۆتەوە تەنها ئەو كەسانە نەبێت كەوا ژيرانە باوەڕيان هێناوە.
يەكێك لەو وشانەی گومانيان لەسەری دروست كرد وشەی(تجري) بوو ،ئەوان دەيانوت دەبوايە قورئان بيوتبايە(تدور) چونكە وشەی(تجري) واتا دەڕوات ،بەڵام وشەی(تدور) واتا دەخولێتەوە،ئەمەش لەبەر ئەوەيه كه مانگ بەدەوری زەوی دەخولێتەوە و خۆريش لەسەنتەری خولگەی گەلەئەستێرەی ڕيی كاكێشان دەخولێتەوە.
كەواتە خۆر دەخولێتەوە ئەدی باشە بۆ قورئان لەجياتی وشەی (خولانەوه) دەستەواژەی (ڕۆيشتنی) بەكار هێناوە؟؟!!.
با لەسەرەتاوە بڕوانين قورئانی پيرۆز چۆن و بە چ دەستەواژەيەك باس لە جولانەوەی خۆر دەكات؟.
خوای گەورە دەفەرموێت(وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) يس: 38
واتا:
(خۆريش لە گەردش و سورِانەوەى خۆيدا بەردەوامە و بەرەو سرەوت دەچێت، بێگومان ئەوە تواناى زاتێكى باڵادەست و زانا دەردەخات (كە هەموو شتێكى بە رێكوپێكى دروست كردووە).
ئێستاش با بچينە لای زاناكانی ڕۆژ هەڵات ئەوانەی باوەڕيان بە قورئان نيە .
بێ گومان دياردەی جوڵەی خۆر هەستی يەكێك لە زاناكانی ڕاكێشا،بيری لە ڕێڕەوی ڕاستەقينەی خۆر كردەوە،
ئەگەر لەشەوێكی ساماڵ سەيری ئاسمان بكەی تەونێكی سپی دەبينی كە بەئاسمان دا درێژبوەتەوە ،ئەمە پێی دەوترێت(گەلە ئەستێرەی ڕيی كاكێشان) كە خۆريش يەكێكە لەو گەلە ئەستێرەيەو زياترلە100000000000ئەستێرەی تێدايە،هەر ئەستێرەيەكيش يان گەورەترە لەخۆر يان ئەوەندەی ئەو و يان بچوكترە.
[center]ئەمە وێنەی گەلەئەستێرەكەيه[/center]
[center][imgr][/imgr]
[/center]
گەردوون زياتر لە100 000000سەد مليۆن گەلەئەستێرەی تێدايە .
ئايا ئێستا لەگەڵ من لە گەورەيی گەردوون ورد دەبيتەوە؟؟!!.
كەواته با ئەم ئايەتە پيرۆزە بڵێينەوە(لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [غافر: 57].
واتا: ( بەڕاستى دروستكردنى ئاسمانەكان و زەوى لە دروستكردنى خەلَكى زۆر گەورە و گرنگترە، بەلآم زۆربەى خەلَكى ئەم ڕاستيانە تێناگەن و پەى پێ نابەن و نايزانن.)
[center][center][imgr][/imgr]
[/center][/center]
بێ گومان جوڵەی خۆرهەزاران ساڵه مەتەڵێكی سەرسورهێنەر بوە ،زۆر بيرو ڕا هەبوە ،بۆ نموونه:زەوی جێگيرەو خۆر بەدەوری دا دەخولێتەوە،بەڵام دواتر ڕوون بوەوە كەوا ئەم بۆچونە هەڵەيە،هۆی هەڵەبوونيشی ئاسانە:خۆر بە مليۆن جار لەزەوی گەورەترە بۆيە ناكرێت زەوی خۆر ڕابكێشی و بەدەروی خۆی بيخولێنێتەوە.
خۆر بەهۆی گەورەيی ئەندازەكەی دا هەموو ئەستێرەكان بەلای خۆی ڕادەكێشێت،هەروەك زەوی مانگ ڕادەكێشێت كە زۆر لەو بچوكترە، لەبەر ئەوە لە سەرەتای سەدەی 17دا زانايان دڵنيا بوون لەوەی خۆر جێگيرەو زەوی بە دەوری دا دەخولێتەوە، بەڵام ئايا ئەم بۆچونە ڕاستە؟؟!!.
لەسەدەی نۆزدە ئەوە دەركەوت كە خۆر هێزی كێش كردنی گەلەئەستێرەی ڕيی كاكێشانی هەيەو بە دەوری دا دەخولێتەوە،بۆيە زانايان وتيان بێ گومان خۆر بەدەوری سەنتەری گەلەئەستێرەكەمان دەخولێتەوە،بەڵام لەسەدەی 20ئەوەيان بۆ دەركەوت كە خۆر جوڵەيەكی تری هەيە كەبريتيە لە (بەرز بونەوەو دابەزين) بۆيە شتەكەيان بەتەوای ئاڵۆزی تێكەوت.
يەكێك لەزاناكان لێكۆڵينەوەيەكی تری كرد و هەستا بە بەدواچوونی جوڵەكانی خۆر لەڕێگای كۆمپيوتەرەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ڕاستەقينەی خۆر لەكاتی خولانەوەی بەدەوری گەلەئەستێرەكەدا بزانێت ،سەير بكەن چی دۆزيەوە ئەم زانايە بۆی ڕوون بوەوە كە (بەڕاستی خۆر ناخولێتەوە بەڵكو دەڕوات بەڕۆيشتنێكی ڕاستەقينە،ڕۆيشتنەكەشی بە ئەسپێك دەچێت لەنێوان كۆمەڵە ئەسپێك لەپێشبڕكێ دا)
ئەمە وێنەيەكی خۆرە كەبە تيشكی سينی گيراوەو زياتر له دووری يەك مليۆن مەتر گيراوەو كەوەكو كورەيەكی نەوەوی دەركەوتوە.
[center][imgr][/imgr]
[/center]
خۆر زياتر لە99 %ی كێشی كۆمەڵەكەی بەبەر كەتوە،لەبەر ئەوەيە كەوا ئەستێرەكان كێش دەكاو لە خولگەی ئەودا دەخولێنەوەو لەگەڵ ئەستێرەكانی بەزەوی و مانگيشەوە لەمەلەوانی و جوڵە دان و گەرميەكەشی لەيەك سانيە دا دەگاتە 6000 پلەی سەدی
زانايان لەناو گەلەئەستێرەكەدا دوو جوڵەيان بۆ خۆر دۆزيەوە،يەكەم جوڵەی خولانەوە بەسەنتەری گەلەئەستێرەكەدا،دووەميش جوڵەيەكی لەرينەوەيە بۆ سەروو خواروی دا،لەبەر ئەمەيە كەوا ديار دەكەوێت خۆر بەرزو نزم و دەبێتەوەو بەرو پێشو پاشەوە هەنگاو دەنێت،بەڵام ئەم سەرو خوارەوەی خۆی، دەبێت لەو ڕێرەوەبێت كەبۆی دانراوە، ئەگينا نزم بونەوەی خۆر بەيەك سانتيم هەموو شتێك دەسوتێنێت و بەرز بونەوەشی بە يەك سانتيم هەموو شتێك بەفراوی دەبێت و دەبەستێت،هەروەك نزم بونەوەی مانگ بەم ئەندازەيە جيهان نوقمی ئاو دەكات و بەرز بونەوەشی يەك پشكی ئاو ناهێڵێت.
لەيادمان نەچێت ئەم زانايەی باسمان كرد (خۆر)ی بە ئەسپێك چواند لەحاڵەتی پێشبڕكێ دا ،دوای ئەم پێچواندنەی لێكۆڵينەوەيەك كرا،ئەمە دەركەوت كە شوێنەواری غاردانی ئەسپ هەمان ئەم ڕێڕەوە دروست دەكات كە خۆر دروستی دەكات.
ئايا دەكرێت ئەمە بە ڕێكەوت بێت؟؟!!.
كەواتە ئەگەر قورئان وشەی(تجري) لەجياتی(تدور) بەكارهێنابێت ئەوا هيچ هەڵە نيە و بەڵكو ئەمە ڕاستە زانستيەكەيە.
ئەم جارەش ڕەخنە گرانی قورئان تەنها سەرشۆڕيان بۆ مايەوە.
دەی با بەيەكەوە بڵێين (سبحانك اللهم انت العظيم الاعظم ،انت الخالق الاكبر الخبير العليم)
-------------------------------------------------------------------------
بەدەستكاری لەعەرەبيەوە ((((((((((عبدالمجيد هەريری)))))))))
س_ منتديات كواكب الاسلام[/size]
