بابهت: ڕۆژهەڵات ناسێك لەكەم و كوڕيەكانی قورئان دەكۆڵێتەوە
[size=16]
ڕۆژهەڵات ناسێك لە كەموكوڕيەكانی قورئان دەكۆڵێتەوە سەيركە چی دەبينێتەوە
-------------------
چيرۆكەكە بەتەواوی بخوێنەوە شتی سەيرو سەمەرە دەبينی
چيرۆكی دكتۆرميلەر
ئەو يەكێك بوو لە مژدەدەرە زۆرچاڵاكەكان كەبانگەشەيان بۆجولەكايەتی دەكرد،هەروەها يەكێك بوو لەزاناكانی ئينجيل.
ئەم پياوە بەشێوەیەكی گەورە بيركاری خۆشدەوێت،لەبەرئەوە مەنتيق و زنجيرەی مەنتقي و ئعجازی ژمارەيی زۆر خۆشدەوێت.
ڕۆژێكيان بەمەبەستی دۆزينەوەی هەڵە ويستی قورئان بخوێنێتەوەو لەكاتی بانگەشەبۆ ئاينی جولەكەو گاورێتی وەكوبەڵگە پيشانيان بدات،ئەو بڕوای وابوو كە قوڕئان پەرتوكێكی كۆنەو لە14سەدە پێش ئێستا باسی بيابان نەبێ باسی شتێكی تر ناكات.
بەڵام دەستەوەستان ڕاوەستا لەكاتی خوێندنەوەی دا،بڕوای گۆڕا بۆ ئەوە ی ئەم پەرتوكە شتگەلێكی تێدايە كە لەم جيهانەدا لەهيچ پەرتوكێكی تر دا نيە.
ئەو دەيويست هەندێك لەو شتە ناخۆشانە ببينێتەوە كەبەسەر (حەزرەت د.خ)دا گورزەری كردوە وەكو مردنی (خەديجه ڕ.خ)ی دايكی بڕاواداران ويان مردنی كچەكان و مناڵەكانی بەڵام هيچی لەم شتانە نەدۆزيەوە.
ئەوەی ئەوی سەرسوڕماو كرد ئەوەبوو كەلە قورئاندا سورەتێكی تەواوی بەناوی مەريەم دۆزيەوە كەڕێزلێنانێكی زۆری بۆ مەرەيەمە تێدايە بەشێوەك نەلەپەرتوكی جوەكان ونەلەئينجيلەكانيان دا نيە.
بەڵام هيچ سورەتێكی بەناوی عائشە يا خەديجە نەدۆزيەوە ،ئەوەی زياتر سەری سوڕماند ئەوەبوو كەوا 25جار باسی(عيسی د.خ)كراولەبەرامبەريشدا تەنها5ناوی خۆشەويستمان هاتوە.
ئەوجارە زياتر بەتێگەيشتنەوە خوێنديەوە به ڵكو بەهەرشێوەيەك بێت هەڵەيەك لەقورئاندا بدۆزێتەوه،بەڵام لەگەڵ ئايەتێكی مەزن دوچاری ڕاچڵەكين بوەوە ئەويش بريتيە لەئايەتی 82ی سوڕەتی _النساء) كەخوای مەزن دەفەرموێ(اَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا)واتا(( ئەوە بۆ ئەوانە سەرنجى قورئان نادەن و ليَكى نادەنەوەو ليَى وردنابنەوە؟ خۆ ئەگەر لە لايەن كەسيَكى ترەوە بوايە جگەلە خوا بيَگومان جياوازى و دژايەتيەكى زۆريان تيَدا دەدۆزيەوە)
دكتۆر ميلەر لەبارەی ئەم ئايەتەوە دەڵێت(لەبيرەناسراوەكانی زانست ئەوەيەكەوا لەلێكۆڵينەوەكان ياخودبۆچوونەكان هەڵە بدۆزيتەوە تاكو ڕووە ڕاستەكەی بەدياردەكەوێت Falsification testئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەيە كەبێ گومان قورئانی پيرۆز موسڵمانەكان و ئەوانی تريش بانگهێشت دەكا بۆ دۆزينەوەی هەڵە تيايدا بەڵام نادۆزرێتەوه)،هەروەها هەردەربارەی ئەم ئايەتەدا دەڵێت(هيچ دانەرو نوسەرێك ئازايەتيێكی ئەوتۆی تێدانيە كە پەرتوكێك دابنێت وبڵێت ئەم پەرتوكە هيچ هەڵەيەكی تێدانيە،بەڵام قورئان بەتەوای بەپێچەوانەی ئەمەيە،ئەو پێت دەڵێت هيچ هەڵەيەك نيە بەڵكو داوات لێدەكات كە بگەڕێيت بەدوايدا كەنايدۆزيەوە.
يەكێكیتر لەو ئايەتانەی دكتۆريان كاتێكی زۆر ڕاوەستاند ئايەتی ژمارە30ی سوڕەتی(الانبياء)بووكەخوداوەند دەفەرموێت(أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُۆْمِنُونَ)واتا( ئايا ئەوانەى بىَ باوەرِ بوون نەيانبينيووە و بۆيان روون نەبۆتەوە بەرِاستى ئاسمانەكان و زەوى يەك پارچە بوون لەوەودوا ليَكمان جياكردنەوە (كە ئەمە ئاماژەيە بۆ ئەوەى كە ئەم راستەقينە زانستيە لەلايەن ئەوانەوە پەى پىَ دەبريَت)، لە ئاويش هەموو شتيَكى زيندوومان فەراهەم هيَناوە (ئاو، زوَربەى پيَكهاتەى لەشى ئادەميزاد و زيندەوەران و رووەك پيَكدەهيَنيَت)، ئايا ئەوانە هەر باوەرِ ناهيَنن (بەو راستيانە و بەو دەسەلآتە بىَ سنوورەى ئيَمە)
ئەم ئايەتە ئەوەمان پێ دەڵێت كە بەتەواوی بابەتێكی زانستيە كەوا لەساڵی 1973ز دياری نۆبل_جائزةنوبل_ی پێ وەرگيرا كەدەربارەی بۆچونی (تەقينەوەمەزنەكە)بوو كەباسی ئەوەدەكات زەوی وئەستێرە و ئاسمانەكان لەئەنجامی تەقينەوەيەكی مەزن دروست بوونە.
(رتق)واتا شتێكی دەستی پێوەگيرابێت بەڵام(فتق)واتائەو شتەی لێك بوەتەوە،سبحان الله.
دكتۆر ميلەر دەڵێت:
ئێستا دێين بۆباسی ئەو شتەسەرسوڕهێنەرەی(محمد د.خ)كەپێيان دەوت جنۆكەو شەيتانەكان بۆيان دياركردوە خوداش دەفەرموێت(مَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ 210 وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ 211 إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُون)َ 212 ' الشعراء
واتا(( دلَنيابن كە ئايەتەكانى ئەم قورئانە وەنەبيَت لە رِيَگەى شەيتانەكانەوە رەوانەكرابيَت، ئينجا كاتيَك قورئانت خويَندو دەورت كردەوە، ئەوە پەنا بگرە بەخوا لە شەيتانى نەفرين ليَكراو،شتى وا بەوان ناكريَت و هەرگيز ناتوانن بە كارى وا هەستن،بيَگومان ئەو شەيتانانە لە بيستنى وەحى و فەرمانەكانى خوا كە رادەگەيەنريَت بە فريشتەكان دوور و بەركەنارن.)
'فإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ 98 ' النحل
واتا(( ئينجا كاتيَك قورئانت خويَندو دەورت كردەوە، ئەوە پەنا بگرە بەخوا لە شەيتانى نەفرين ليَكراو).
بينيتان ئايا ئەمە ڕێگای شەيتانە بۆ نوسينی هيچ پەرتوكێك
؟!.ئايا كەستان بينيوە پەرتوكێك بنوسێت و دواتريش بڵێت هەركەپەرتوكەتان خوێندەوە پێويستە لەسەرتان كەلەسەرەدا خۆتان بەخودا لەمن بپارێزن؟!.
ئەم ئايەتانە لە ئايەتە ئيعجازيەكان دان كەوا وەڵام دانەوەيەكی مەنتقين بۆ ئەوانەی كەوا لەم بارەوە گومان دروست دەكەن.
لەوچيرۆكانەی كەدكتۆرميلەريان'سەرسوڕمان كرد وەبە يەكێك لەموعجزەكانی حەزرەت دادەنرێت چيرۆكی سەروەرمانە لەگەڵ ئەبولەهەبی مامی.
دكتۆر ميلەر دەڵێت:
ئەو پياوە_ئەبولەهەب_زۆر ڕقی لەئيسلام بوە بەشێوەيەك كەبەدوای پێغەمبەرەوە ڕۆيشتوە بۆ ئەوەی كە حەزرەت لەهەرشوێنێك قسەيەك بفەرموێت ئەولە قسەكە كەم بكاتەوەوبەرهەڵستی ببێتەوە،كاتێك دەيبينی كەخۆشەويستمان بانگەوازی بۆ ئاينی ئيسلام دەكات:ئەو سەيری دەكرد تاكو تەواو دەبوو دواتر دەيپرسی محمد چی پێ وتن؟ئە گەر وتی ئەمە سپي يە ئەوە ڕەشە ،ئەگەر وتی ڕۆژەئەوە شەوە ،مەبەستی ئەوە بوو كە هەرچی ئەوبيڵێت پێچەوانەی ڕاستيە،ئەوپێچەوانەی هەموو شتێك بوو كە حەزرەت بيفەرمووبايە،پێش10ساڵ لەمردنی ئەبولەهەب ،بەناوی ئەو سوڕەتێك دابەزی و بڕيار دەدات كە ئەبولەهەب بۆ ئاگر دەڕوات ،بەمانايەكی تر واتا ئەبولەهەب نايەتە ناو ئيسلام.
بەدرێژای ئەم 10ساڵە ئەوەی لەسەر ئەبولەهەب بوو ئەوەبوو كەوا بێتەپێش خەڵكی و بڵێت محمد دەڵێت ئەبولەهەب دەچێتە ناوئاگرو موسڵمان نابێت ئەوە من موسڵمانی خۆم ڕادەگەينم،ئێستا ڕاتان چيە ئايا محمد ڕاستی كرد يان نا ؟ئايا ئەوە وەحی بووە كەبۆی هاتوە يان نا؟.
بەڵام وای نەكرد،سەرەڕای ئەوەی هەموو كردەوەكانی پێچەوانەی حەزرەت بوون بەڵام لەمەيان پێچەوانەی نەكرد،ئەمە وەكو ئەوە وابوو كەوا حەزرەت بە ئەبولەهەب بفەرموێت تۆ ڕقت لەمنەو دەتەوێت قەدەغەم بكەيت لەبانگەوازەكەم دەی باشە ئێستا هەلێكت بۆ هەڵكەوت و بلێ من موسڵمان بووم قسەكەی من هەڵوەشێنەوە كەلەسەر زمانی خودا دەڵێم ئەبولەهەب موسڵمان نابێت،بەڵام بەدرێژای 10ساڵ وای نەكرد،10ساڵ فرسەت بوو بەيەك خولەك تەنها بەشايەتمانێك ئيسلام بڕوخێنێ بەڵام چونكە ئەمە قسەی(محمد د.خ ) نەبوو كە ئەو پياوە موسڵمان نابێت بەڵكو قسەی كەسێكی زانايە بە زانستی پەنهان_علم الغيب_بۆيەوای نەكردو موسڵمالن نەبوو.
(محمد د .خ)چۆن زانی كە ئەو پياوە موسڵمان نابێت و لەسەر بێ باوەڕی خۆی دەمێنێتەوە ئەگەر ئەمە سروش و پەيامی خودای مەزن نەبێت..
بەدرێژايی 10ساڵ چۆن وادڵنيا بوو كەئەوەی لای خۆيەتی ڕاست و دروستە ئەگەر لەلايەنی خوای گەورەوە نەبێت.
بۆئەوەی كەسێك بتوانێ ئەم هەڕەشە مەزن و گەورەيە بكات هيچ شتێك نيە تەنها ئەوە نەبێت كەوا (ئەمە سروشی خوای گەورەيە).خودای پەروەديگار فەرموويەتی(تبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ (1) مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ (2) سَيَصْلَى نَاراً ذَاتَ لَهَبٍ (3) وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ (4) فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ)واتا(( دەستەكانى بشكيَت ئەبولەهەب و ريسوا ببيَت، ئاشكرايە كە هەر ريسوايش دەبيَت ولەناودەچيَت،لەئاييندەدا دەخريَتە ناو ئاگريَكى بلَيَسەدارەوە،هەروەها ژنەكەشى كە هەميشە هەلَگرى كۆلَەدارە و (ئازارى پيَغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەدات،هەميشە گوريسيَكى چنراو لە پووشى خورما لە گەردنيايەتى لە قيامەتيشدا زنجيرى ئاسن دەكريَتە گەردنى). (كاتيَك پيَغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) تيرەو تايەفەكانى كۆكردەوە و پەيامى خواى پيَراگەياندن ئەبولەهەب وتى: دەستت بشكىَ تۆ بۆ ئەوە ئيمةت هيناوەتە ئيَرە , ئيتر ئەم سوورەتە هاتە خوارەوە، كە هيَرشيَكى بەردەوامە بۆ سەر ئەبولەهەب و هاوسەرەكەى و ئەوانەى لەوان دەچن).
دكتۆر ميلەردەربارەی ئەو ئايەتەی سەری سورماند بۆپەنهانيەكانی دەڵێت:
لەموعجزەپەنهانيەكانی قورئان ئەوەيە كەهەڕەشەی داهاتوو دەكات بەچەند شتێك كەناگونجێت مرۆڤ پێيان بزانێت،ئەمەش گوێڕايەڵەبۆ هەمان تاقيكردنەوەی ڕابردوو كەبريتي يە لە falsification testsياخود باوەڕوبيری دۆزينەوەی هەڵەكان تاكو ڕاستی شتە مەبەستەكە ڕوون دەبێتەوە ،ئێستا دەبينين قورئان باسی پەيوەندی موسڵمانەكان لەگەڵ گاوروجولەكەكان دەكات،قورئان دەڵێت(جولەكەكان توندترين خەڵكن بۆ دوژمنكاری ئيسلام).
دكتۆر قسەكانی تەواو دەكات و دەڵێت:ئەمە هەڕەشەيەكی گەورەيە چونكە' جولەكەكان فرسەتێكی گەورەيان لەبەردەم دايە بۆ ڕوخاندنی ئيسلام ئەويش ئەوەيە بۆ چەند ساڵێك پەيوەنديەكی باشيان لەگەڵ ئيسلام دا هەبێت و لەوكاتەبڵێن ئەوەتا ئێمە هەڵسوكەوتمان چەند باشەلەگەڵتان قورئانيش دەڵێت ئێمە توندوتيژترين كەسانی سەرزەوين لەبەرامبەرتان كەواتە قورئان هەڵەيە و ڕاست نيە،بەڵام ئەمە بەدرێژايی1400ساڵ ڕووی نەداو وايان نەكرد،چونكە ئەو فەرموودەيەی كە دەڵێ ئەوان توندوتيژن فەرموودەی خودايەو زانايە بە پەنهان_الغيب_و قسەی ئادەميزاد نيە.
ئايا بينيوتانە ئەم ئايەتەی باس لە دوژمنكاری جولەكەكان بۆ موسڵمانان دەكات بە هەڕەشەيەكی گەورە بۆ ژيرەكان دادەنرێت.خودا دەفەرموێت((لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمنوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لاَ يَسْتَكْبِرُونَ 82 وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ 83 وَمَا لَنَا لاَ نُۆْمِنُ بِاللّهِ وَمَا جَاءنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبَّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ)) 84 ' المائدة
واتا(( سويَند بەخوا دەبينيت و دەستت دەكەويَت سەر سەخترينى خەلَك لە دوژمنايەتيدا بەرامبەر بەوانەى كە باوەرِيان هيَناوە، جولەكەن و ئەوانەى كە هاوەلَيان بۆ خوا داناوە و سويَند بيَت دەبينيت و دەستت دەكەويَت نزيكترينيان لە سۆز و خۆشەويستى بۆ ئەوانەى كە باوەرِيان هيَناوە ئەوانەن كە دەيانوت: بەرِاستى ئيَمە نەصرانين، ئەوەش لەبەر ئەوەيە بەرِاستى هەنديَك لەوان قەشەى ديندارن و هەنديَكيشيان گۆشەگيرو كەسانى خواپەرستن و بيَگومان ئەوان خۆ بەگەورە دانانيَن)).
بەگشتی ئەم ئايەتە لەسەر دكتۆر ميلەر هاتۆتە دي،ئەو جولەكە بوو كاتێ ڕێگا ڕاستەكەی زانی نەك هەر باوەڕی هێناو موسڵمان بوو بەڵكو بوە بانگەشەكەرێكی ئاينی پيرۆزی ئيسلام و خودای مەزنيش سەركەوتوی كرد.
دكتۆر قسەكانی تەواو دەكات و دەلێت:
بێگومان لە قورئانی پيرۆزدا بۆچونێكی بەهادار هەيە كەهەرگيز لە هيچ پەرتوكی تردانيە ئەويش ئەوەيە كە زانياريت دەداتێ و پێت دەڵێت كەپێشتر نەتزانيوە وەكو:
سورەتی(آل عمران ئايەتی 44)خودای مەزن دەفەرموێت(ذلك من أنباء الغيب نوحيه إليك وما كنت لديهم اذ يلقون اقلامهم أيهم يكفل مريم وما كنت لديهم اذ يختصمون ')واتا(( ئەوشتانەى باسكران چەند هەوالَيَك بوون لە غەيبەوە، ئيَمە لەرِيَگەى (وەحى) و سروشەوە بەتۆى دەگەيەنين، خۆ تۆ(ئەى محمد(صلى الله عليه وسلم)) لەوێ نەبوويت كاتيَك پيَنوسەكانيان هەلَئەدايە(ئاوەوە، پيَنوسى كىَ سەركەوت و ئاو نەيبرد) ئەوەيان مەريەم پەروەردە بكات، تۆ لەويَش نەبوويت كاتيَك كيَشەيان هەبوو (لەسەر ئەوەى كىَ بەخيَوى بكات)
هەروەها(سورتی هود_ئايەتی 49 )كەدەفەرموێت(' تلك من انباء الغيب نوحيها اليك ما كنت تعلمها انت ولا قومك من قبل هذا فاصبر ان العاقبة للمتقين )واتا(ئەى محمد (صلى الله عليه وسلم) ئەو باسانەى بۆمان كرديت لە هەوالَە ناديارەكانە كە بۆت دەنيَرين، نەتۆ دەتزانى و نە هۆز و نەتەوەكەشت پيَش ئەم باسەى ئيَمە، جا خۆگرو بە ئارام بە، چونكە بەراِستى پاشەرۆژ بۆ خواناس و پاريَزكارانە.)
هەروەهالە(سورەتی يوسف –ئايەتی 102 )' دهفەرموێت(ذلك من انباء الغيب نوحيه اليك وما كنت لديهم اذ اجمعوا امرهم وهم يمكرون)واتا(ئەى محمد (صلى الله عليه وسلم) ئەم بەسەرهات و سەرگوزشتەيەى يوسف كە بۆت نيگا دەكەين لە هەوالَ و بەسەرهاتە شاراوەكانە، خۆ تۆ لەلاى براكانى يوسف نەبوويت كاتيَك كە هەموويان برِيارياندا و پيلانيان دەگيَرا)
: هيچ پەرتوكێك كەپێی بگوترێ پەرتوكی ئاينی ئەم وشانەی تێدانيە كەبەم شێوەيە قسە بكات،هەموو پەرتوكەكانی تربريتين لە كۆمەڵەزانيارێك كەپێت دەڵێت لەكوێيان هێناون بۆنمونە ئينجيلە گۆڕاوەكە كاتێك گفتوگۆی چيرۆكەكۆنەكان دەكات پێت دەڵێت كە پادشا فلان لەفلان شوێن دەژيا ياخود فلان سەركردە لە فلان شوێن شەڕی كرد وكەسێكی تر ئەوەندە كوڕوكچی هەبوو ناوەكەشيان ئەوەو ئەوەبوو كەلەپەرتوكی فلانەكەس باس كراوە،واتە ئينجيل كاتێك شتێكت پێ دەڵێت ناوی سەرچاوەكەشت دەداتێ،بەڵام قورئانی پيرۆز بەپێچەوانەی ئەوە وايە زانياريت دەداتێ دواتريش پێت دەڵێت ئەمە زانياريێكی نوێ يە و بەڵكو داوات لێ دەكات كەبيری لێ بكەيتەوە ئەگەر گومانت لێ هەيە كە ئەم قورئانە لە هزری مرۆڤەوە سەرچاوەی گرتبێت.
سەيرتر لەوەدا خەڵكی شاری مەككەن ئەوكات واتا كاتی هاتنە خوارەوەی ئايەتەكان كە جار لەدوای جار ئەم هەڕەشەيان گوێ لێبويتەوە بەوەی ئەم قورئانە چەندين زانياری نوێن كەنە(محمد د.خ)و نە گەلەكەی نەيان زانيوە،ڕۆژێكيش نەيان وت ئەم زانياريانەمان بيستوە لەفلانە پەرتوك يا فلانە شوێن،ئەمەش هەمووی لەبەر ئەوەبووە كە لەكەسێكەوەيە كەوا زانايە بەپەنهانی ڕابردوو ئێستاو داهاتووش.
خودا پاداشتی چاكەت بداتەوە ئەی دكتۆر ميلەر لەسەر ئەم ڕوانينە جوانە و بيركردنەوەت لەقورئانی پيرۆز لەسەردەمێك كە تێڕوانينی ئاوا كەم بۆتەوە
خودايە گيان لەزيندوو مردوەكانی بڕواداران خۆش ببە
س_مجلةالابتسامة[/size]

