بابهت: چۆنیەتی دروست کردنی تەپسی مریشک
سڵاو.....
چۆنیەتی دروست کردنی تەپسی مریشک
بڕەکان:
مریشکێکی مامناوەند،پەتاتە،تەماتە،بیبەری شیرین،پیاز،دۆشاوی تەماتە،روبە هەنار،بەهارات،خوێ،زەیت،ئاو
دروست کردنی:
مریشکەکە لەت دەکەینو دەیشۆرینەوەو نیوەکوڵی دەکەین،پاشان خوێی و بەهاراتی پێوەدەکەین،ئینجا پەتاتەو تەماتەو بیبەرو پیازەکە قاش قاش دەکەین خوێی پێوەدەکەین،ئینجا پەتاتەکە کەمێک سور دەکەینەوە و پاشان هەمووشتەکان لەگەل مریشکەکەدا لەناو تەپسیەکدا ریز دەکەین و دۆشاوی تەماتە و روبە هەنارە کە بە کەمێک ئاو ڕوندەکەینەوەو لەگەل کەمێک زەیتدا دەیکەین بەسەرهەمووشتەکاندا و پاشان دەیخەینە ناو فڕنێکی مامناوەند گەرمەوە هەتا ئاوەکەی وشک ئەبێتەوەو کە پێگەیشت بەگەرمی پێشکەش دەکرێت لەگەل برنج و زەڵاتەدا.