بابهت: چیرۆكێكی زۆر بە سوود ... بیخوێنەوە زەرەر ناكەی !!!!
دەگێرنەوە پادشایەك بەردێكی گەورەی لە ناوەندی رێگایەك دانا ، بۆ ئەوەی كاردانەوەی خەڵكی ببینێ ، خۆی لە جێگایەكدا
شاردەوە ، هەندێ لە بازرگان و لایەنگرە دەوڵەمەندەكانی پادشا بەبێ هیچ كاردانەوەیەك بەلای بەردەكەدا تێپەر بوون ، زۆربەیان
بۆڵەیان دەهات كە ئەمە چۆن شارێكە كە یاسا و رێسای تێدا نیە !!!! .... دادوەری ئەم شارە چەند پیاوێكی بێ توانایە !!!!
ئای لەم حوكمرانیەی دەیكرێین و ... هتد ، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ كەسێك بەردەكەی لە ناوەندی رێگاكەدا لا نەدەبرد .
نزیكی خۆر ئاوابوون ، دێهاتیەك كە باری میوە و سەوزەی بە پشتەوە بوو ، لە بەردەكە نزیك بوەوە ، بارەكەی لەسەر زەوی دانا و
هەرچۆنێك بوو بەردەكەی لە ناوەندی رێگاكە لابرد و لە كەنارێكدا داینا ، لە ناكاو كیسەیەكی بینی كە لە ناوەندی رێگاكە و
لە ژێر بەردەكە دانرا بوو ، كیسەكەی كردەوە و لە ناویدا چەند دراوێكی زێر و یاداشتێكی بینی ، پادشا لە یاداشتەكەدا نوسیبووی
( هەر بەربەست و رێگرێك لەوانەیە شانسێك بێت بۆ گۆرانكاریەك لە ژیانی مرۆڤێكدا ) .

ئهگهر ئاگری قیامهت بمسوتێنێ
ئاوی دهریا بمخنكێنێ
ناوت له دڵم ههر دهمێنێ
SHETA
[email protected]
[email protected]
[/center]