بابهت: پیپی بە بریارەكەی ئەلێكس فێرگسۆن سەرسامم بووم
[center]
یاریزانی پورتوگالی پیپی سەرسام بوو بە بریارەكەی راهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتد ئەلێكس فێرگسۆن لە بانگ هێشت كردنەوەی بۆ پێكهاتەكەی یانەكەی بۆ بەشداری كردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئەم یاریزانە بۆ رۆژنامەی دیلی میلی ئینگلیزی دەڵێت " من چاوەرێی ئەوەم نەدەكرد فێرگسۆن ناوم لە پێكهاتەكە بنوسێت، ئەوە خەونێكم بوو هاتە دی".
لەدرێژەی قسەكانی دەڵێت" هەموو هەوڵەكانم لە مەشقەكان دەخەمە گەر، بەردەوام دەبم، نامەوێت دەرفەتی یاری كردن لەگەڵ مانچستەر لەدەست بدەم، ئەمە دەرفەتێكی زێرینە دوو جار دوبارە نابێتەوە".
شایانی باسە پیپی گۆڵێكی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەقدۆنیا تۆمار كرد لە هەفتەی داهاتو".
[size=24]ياريگا.نێت[/size][/center]



[/center]