1

بابه‌ت: ستیڤن جێرارد : متمانەم بە هەڵبژاردەکەمە ببێتە پاڵەوانی ئەوروپای 2012

http://thesoccerroom.com/wp-content/uploads/2010/08/Roberto-Baggio.jpg

ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕۆبەرتۆ باجیۆ ڕایگەیاند کە ئەنتۆنیۆ کاسانۆ یاریزانێکی جیاوازەو جێگرەوەی ئەو نیە لە هەڵبژاردەی ئیتالیادا،

شایانی باسە ژاسانۆ توانیویەتی ئاستێکی باش لە تیمەکەی پراندێلی ڕاهێنەر پێشکەش بکات و جێگەی خۆی قاییم بکات لە لیستی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەتایبەت پاش ئەو ئاستە کەم وێنەیەی کە لە ٢ یاری ڕابووردوودا پێشکەشی کرد بەرامبەر بە ئیستۆنیاو جەزیرەکانی فارۆ لە پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپاو لەهەردوو یاریەکە توانی گڵ تۆمار بکات و زیاتر لە چەند گۆڵێکی بۆ هاوڕێکانیشی درووست کردو هەرئەمەش بووە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەراوردکردن لەنێوان باجیۆ و کاسانۆدا،

بەڵام ئەفسانەکە هەست ئەکات کە ڕاست نیە ئەم و کاسانۆ بەراورد بەیەک بکرێن،

ئایا ئەو دەبێتە جێگرەوەی من؟ کاسانۆ کاسانۆیە، پێویستە هێواش بین و پەستان و بەرپرسیارێتی زۆری نەخەینە ئەستۆی، باجیۆ بە ڕۆژنامەکانی ڕاگەیاند، هەموو یاریزانێک کەسایەتیەکی تایبەتی خۆی هەیە،

باجیۆ ئامادەبوو لەیاریەکەی دوێنێ شەودا کە ئیتاڵیا سەرکەوت ٥-١ بەرامبەر جەزیرەکانی فارۆ وە ڕایگەیاند کە زۆر شادومان بوو کە گوێبیستی چەپلەی ڕێزلێنانی هاندەران بوو بەرامبەری و ستایشی هەڵوێستی هەموویانی کرد.

ياريگا.نێت

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]