بابهت: دەرسێک لەزەمەن و قەدەر و ڕۆژگار فێربووم..
[size=16]هەموو کاتێک ویستومە بۆ تەنها جارێکیشبێت لەگەڵ
زەمەن
قەدەر
ڕۆژگار بدوێم..
ئاخر بۆ؟؟؟
زەمەن هەر کەڕۆی بۆ جارێکیش ئاوڕ ناداتەوە...
من دڵنیام(ئەو هاوارە پڕ گریانەی ناخمان نابیسێ کەواتە زەمەن گوێچکەکانی لەدەست داوە).
ئاخر بۆ؟؟؟
قەدەریش وەک یاری دەستی مناڵی لێکردووین لەڕۆژەکا زۆر شیرینین,ڕۆژێکیش دێت بێ سەرو شوێن ونمان دەکات...!!!
من دڵنیام(قەدەر وێرانيی دڵە بێنازەکان نابێنێ کەواتە:قەدەریش چاوەکانی لەدەست داوە).
ئاخر بۆۆ؟؟؟
رۆژگاریش ساتێک دڵخۆشمان دەکات و دەمێکیش دڵ تەنگ..!!
ەەر رۆژگارە نیگامان دەکاتە پەلکە زێرینە و جیەانی دەورووبەرمان بەڕەنگاڵەيی نیشان دەدات...
هەر ئەویشە خەوێکی قووڵمان پێدەبەخشێ ولەتاریکی شەو بەئاگامان دێنێ چاوەکانمان لێل دەبن و بەتاریکی جيهانی دەوروبەرمان پێدەناسێنێت..
ئیتر فێربوم:ـ
بۆ زەمەنێک کە ئاوڕ ناداتەوە هاوار نەکەم...
ئیتر دەبێ:ـ
بۆ قەدەرێکیش کە خوا بێیدام دڵخۆشبم..
ڕۆژگاریش فێریکردم:-
دەبێت چاوەکانم وەک ماسی هەردەم کراوەبن نەکا لەتاریکی شەودا بەئاگابێم...
هیوادارم سودی هەبوبێت...
بە پێشنیار و ڕەخنەکانتان گەورەمان دەکەن...
سەرچاوە:نوسراويكی خۆمە
[/size]
و توفيتني اذا كنت وفاة خيرا لي
خوایه وڵاتم له(درۆ و بێ بارانی و نهخۆشی)بپارێزه..


