بابهت: خۆشترین تەمەنی خانمان لەچ ساڵێكدایه
[size=16]توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە خانمان لەتەمەنی (28)ساڵیدا لەوپەڕی دڵخۆشی و بەختەوەریدان.
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بلاَویكردوەتەوە خانمان كاتێك دەگەنە تەمەنی (28) ساڵی لەوپەڕی دڵخۆشی و بەختەوەری ژیاندان و بەتەواوەتی لەشێوەی دەرەوە و ژیانی سۆزداریان ڕازین، هەروەها متمانەی زۆریان بەخۆیان و كارەكانیان هەیە.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕوونیشیكردوەتەوە كەلەتوێژنەوەكەیدا چوار هەزار خانم بەشداریان تیداكردووە و تەمەنیان لەنێوان (25بۆ 65) سالاَن بووە و ئەو پرسارانەی سەبارەت بەژیانیان لێیانكراوە، لەئەنجامدا دەركەوتووە بەشێوەیەكی گشتی خانمان لەزۆر ڕووەوە لەژیانیان ڕازین و لەتەمەنی (29)و (30) ساڵیدا لەپەیوەندییە خێزانی و سۆزدارییەكان ڕازین.
هەر لەوتوێژنەوەیەدا دەركەوتووە خانمان لەدوای تەمەنی (30)ساڵیەوە نیگەرانی لەباری ئابووریان دەردەبڕن و باری ئابووریان لێكدەدەنەوە.
لە (65%)ی خانمان بەتێكچوونی شێوازی ڕووخساریان هەست بەنیگەرانی دەكەن بۆیە سالاَنە بڕَێكی زۆر پارە لەڕوخساری دەرەوەیان خەرج دەكەن كەدەگاتە (600) پاوەند و ڕۆژانەش نزیكەی نیو سەعات بۆ پاراستن و خزمەتكردنی پێستیان تەرخاندەكەن.
سەرچاوە/ئاژانسەكان[/size]

